هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی لەباربردنی منداڵ بە نهێنی دەستیپێکرد

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە مەغریب هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی لەباربردنی نهێنی بۆ ژنان و منداڵان و کۆمەڵگە دەستپێکردو داوای یاساییکردنی دەکات.

مەغریب

 

هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی لەباربردنی نهێنی بۆ ژنان و منداڵان و کۆمەڵگە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە دەستیپێکردووە تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت.

 

لە دوایین ڕاپۆرتدا کە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی مەغریبەوە بڵاوکراوەتەوە، داوای پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات، لەباربردنی منداڵ بە تاوان ، لە بازنەی جێبەجێکردنی یاسا وەک پرسێکی تاوانکاری لاببرێت، بخرێتە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی وەک بابەتێکی پزیشکی , و هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕگەکانی یاسای تاوان کە داوای لەباربردنی منداڵ، ئەنجامدانی، یان یارمەتیدان لە بەدەستهێنانی زانیاری، کاڵا، دەرمان، یان خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بەوەوە بە تاوان دەزانن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە کە قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بە فەرمی بەو واتایە نییە کە لە مەغریب لەباربردنی منداڵ ئەنجام نەدرێت، بەڵکو ئازاری ژنان زیاد دەکات، حاڵەت هەیە کە لەباربردنی منداڵ بە شێوازی ناپارێزراو ئەنجام بدرێت، وەک هەڵمژینی هەندێک گازی ژەهراوی، لێدانی لە سک، یان قووتدانی دەرمان بە شێوەیەکی ناڕێک.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە مەغریب داوا لە حکومەتی مەغریب دەکات هەموو ئەو بڕگانەی یاسای تاوانەکان هەڵبوەشێنێتەوە کە پەیوەندی دەرەوەی هاوسەرگیری بە تاوان دەزانن، هەروەها ڕەگەزی و زایەندی، جگە لە سڕینەوەی تۆماری تاوانەکانی هەموو ئەو ژنانەی کە پێشتر سزا دراون بە پەیوەندی زایەندی لە دەرەوەی هاوسەرگیری، هەروەها چاکسازی لە بڕگەکانی پەیوەست بە ڕەچەڵەک و بەڵگەنامەی ناسنامە لە یاسای خێزان و یاسای پەیوەندیدار بە باری مەدەنی  بکرێت.

 

شایەنی باسە یاسای مەغریب سزای کۆتاییهێنان بە دووگیانی خۆبەخشانە دەدات بە زیندانیکردن لە ٦ مانگەوە تا ٥ ساڵ، و ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ نادات تەنها لە ئەگەری مەترسی لەسەر تەندروستی دایکەکە نەبێت.

 

لە یاساکەدا سزای ئەو ژنانە دیاری کراوە کە لەباربردنیان هەیە لەگەڵ زیندانیکردن لە نێوان ٦ مانگ بۆ دوو ساڵ، هەروەها ئەو کەسانەی کە ڕێکارەکە ئەنجام دەدەن لە ساڵێکەوە تا ٥ ساڵ زیندانیکردن.