لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاسێک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێک کە چەند سەرنشینێکی دەگواستەوە بۆ شاری بنی سویف لە باشووری میسر، پێنج کەس خنکاون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، دەسەڵاتدارانی خۆجێیی میسر ڕاپۆرتێکیان پێگەیشت سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی پاسێکی سەرنشین بۆ ڕووباری نیل لە شاری بنی سویف لە باشووری میسر.

 

دەسەڵاتدارانی میسر پشتڕاستیان کردەوە کە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و ٣ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵدایە.

 

تیمەکانی فریاگوزاری بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتن و توانیان پاسەکە و تەرمی قوربانییەکان دەربهێننەوە، هاوکات تیمەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەرمەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان.

 

هۆکاری ڕووداوەکە پاسێک بووە لە کەشتییەکدا بۆ پەڕینەوە بۆ ئەودیوی ڕووباری نیل لە بەردەم گوندی حەیبەی سەر بە سەنتەری فشن لە باشووری شاری بنی سویف، پاسەکە و سەرنشینەکانی کەوتونەتە ناو ڕووبارەکەوە.