لە ٣٠ی ئاداردا ژنان بەرەو فەڵەستین ڕێپێوان ئەنجام دەدەن

بزووتنەوەی "ڕێپێوانی جیهانی ژنان" ڕایگەیاند "بەردەوام دەبێت لە ڕێپێوانەکەی لە ڕووبارەوە بۆ دەریا تا ڕزگارکردنی فەلەستین"، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ٣٠ی ئاداردا لە زۆر شوێنی جیهان لە ژێر دروشمی "پشتیوانیکردنی فەڵەستینی" ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێپێوانی نێودەوڵەتی ژنان DKY کە بزووتنەوەیەکی فێمینیستی نێودەوڵەتییە و داکۆکی لە یەکسانی جێندەری دەکات و ئامانجی گرتنەبەری هەنگاوە بەرامبەر بە هەڵاواردن و کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕایگەیاند، ڕێپێوانێک لە سەرانسەری جیهان بۆ ژنانی فەلەستینی ڕێکدەخات.

 

ڕێپێوانی نێودەوڵەتی ژنانDKY  بەیاننامەیەکی لە ژێر ناوی "ژنان بەردەوام دەبن لە ڕێپێوانەکەیان لە ڕووبارەوە بۆ دەریا تا فەڵەستین ئازاد دەبێت" و ڕێپێوانەکە لە دوورگەکانی زەریای هێمن لە نیوەڕۆی ٣٠ی ئادار دەست پێدەکات لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ئەوروپا و ئەمریکا کۆتایی دێت.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەگەڵ هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆر لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، دەنگەکانمان پێکەوە هەڵدێن و دەنگدانەوەی داخوازییە هاوبەشەکانمان بۆ جیهانێکی باشتر دەبێت، وتیان: ئەم ناڕەزایەتیە بە ئامانجی فێمینیستەکان ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی پشتگیری خۆمان بۆ ژنان و گەلی فەڵەستین نیشان بدەین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر گەشت دەکەن بە سەرانسەری جیهاندا، بەسەر کیشوەرەکان و ناوچەکاندا، بۆ ئەوەی هاوخەمی خۆیان بۆ ژنان و گەلی فەڵەستین نیشان بدەن، بانگەوازەکەیان بۆ مافی خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنانە، هەروەها داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی داگیرکاری و جینۆسایدی ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان دەکەن، لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەدا کراوە، داوا دەکەن تەواوی جیهان لەگەڵ ئەواندا بن.