ڕێجیم کردن دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە کاریگەری دەبێت لەسەر بۆری میز کردن، بۆیە ڕێجیم کردن و زیادبوونی کێشی لەش هۆکارە بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە.

ناوەندی هەواڵ

بەردی گورچیلە، یان بەردی میزەڵدان بریتین لە پاشماوەی ڕەق کە لە کانزا و خوێ دروست دەبێت و لە ناو گورچیلەکاندا دروست دەبن.

 

ڕێجیم، زیادبوونی کێشی لەش، هەندێک حاڵەتی پزیشکی و هەندێک تەواوکەر و دەرمان لە هۆکارە باوەکانی بەردی گورچیلەن، بەردی گورچیلە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەر بەشێکی بۆری میزکردنت هەبێت  لە گورچیلەکانتەوە تا میزڵدان زۆرجار بەرد دروست دەبێت کاتێک میزەکە چڕ دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە کانزاکان دەدات بەکریستاڵ ببن و بەیەکەوە بچەسپێن.

 

تێپەڕبوونی بەردی گورچیلە دەتوانێت زۆر ئازاربەخش بێت، بەڵام بەزۆری بەردەکان هیچ زیانێکی هەمیشەیی ناگەیەنن ئەگەر لە کاتی خۆیدا بناسرێنەوە، بەپێی بارودۆخی خۆت لەوانەیە پێویستت بە هیچی تر نەبێت جگە لە خواردنی دەرمانی ئازارشکێن و خواردنەوەی ئاوی زۆر بۆ تێپەڕاندنی بەردی گورچیلە، لە حاڵەتەکانی تردا بۆ نموونە، ئەگەر بەردەکان لە بۆری میزدا جێگیر ببن، پەیوەندییان بە هەوکردنی میزەوە هەبێت یان ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکان لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات.

 

نیشانەکانی بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە بەزۆری نیشانەکانی دەرناکەوێت تاوەکو لەناو گورچیلەدا دەسوڕێتەوە یان تێدەپەڕێت بۆ یەکێک لە میزەڵدانەکان، ئەگەر بەردی گورچیلە لە میزڵدانەکاندا جێگیر بوو، لەوانەیە ڕێگری لە ڕۆیشتنی میز بکات و ببێتە هۆی ئاوسانی گورچیلە و میزڵدان گرژبوون، ئەمەش دەتوانێت ئازارێکی زۆری هەبێت، لەو کاتەدا، لەوانەیە تووشی ئەم نیشانانە بیت: ئازارێکی توند و تیژ لە لاتەنیشتەکان و پشت، ژێر بڕبڕەکانی پشت، ئازارێک کە تیشک دەداتە خوارەوەی سک و بڕبڕەی پشت، ئازارێک کە بە شەپۆل دێت و لە چڕیدا دەگۆڕێت، ئازار یان هەستکردن بە سووتانەوە لەکاتی میزکردندا، میزی سوور یان قاوەیی بۆن ناخۆش، پێویستییەکی بەردەوام بۆ میزکردن، هێڵنج دان و ڕشانەوە، تا و لەرز ئەگەر هەوکردنێک هەبێت.

 

جۆرەکانی بەردی گورچیلە

بەردی کالیسیۆم، زۆربەی بەردی گورچیلە بەردی کالیسیۆمە، بەزۆری لە شێوەی کالیسیۆم ئۆکسالاتدایە، ئۆکسالات مادەیەکە ڕۆژانە لە لایەن جگەرتەوە دروست دەکرێت یان لە خۆراکەکەتدا هەڵدەمژرێت، هەندێک سەوزە و میوە، هەروەها گوێز و شوکولاتە، ڕێژەیەکی بەرزی ئۆکسالاتیان تێدایە.

 

بەردی ستروڤیت، لە وەڵامی هەوکردنی بۆری میزدا دروست دەبێت ئەم بەردانە دەتوانن بە خێرایی گەشە بکەن و تا ڕادەیەک گەورە بن، هەندێکجار نیشانەیەکی کەمیان هەیە.

 

بەردی ترشی یوریک، ئەم بەردە دەتوانێت لەو کەسانەدا دروست بێت کە بەهۆی سکچوونی درێژخایەن یان خراپ مژینی شلەی زۆر لەدەست دەدەن، ئەوانەی خۆراکی پڕۆتینی بەرز دەخۆن و ئەوانەی نەخۆشی شەکرە یان نیشانەکانی گۆڕانکاری خۆراکیان هەیە، هەروەها ڕەنگە هەندێک هۆکاری بۆماوەیی مەترسی تووشبوونت بە بەردی ترشی یوریک زیاد بکات.

 

بەردی سیستین، ئەم بەردانە لەو کەسانەدا دروست دەبن کە نەخۆشییەکی بۆماوەیییان هەیە کە پێی دەوترێت سیستینوریا کە دەبێتە هۆی دەردانی زۆر لە ترشەڵۆکێکی ئەمینی دیاریکراو لە گورچیلەکاندا.

 

دەتوانین خۆمان ڕزگار بکەین لە بەردی گورچیلە لە ڕیگەی نەشتەرگەریەوە یان بە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی.