پەیمانێک بۆ کۆتایی هێنان بە سەردەمی پلاستیک

پاشماوەی پلاستیکیە جیهانییەکان لەلایەن کۆمپانیان زەبەلاحەکان کاریگەری و مەترسی گەورەی بۆسەر مرۆڤایەتی، پەیماننامەی جیهانی پلاستیک لەلایەن وڵاتانی جیهان وەک هەوڵێک دەبیندرێت بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆکان.

ناوەندی هەواڵ

لە مانگی ئازاردا، کاتێک وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نایرۆبی، بڕیارنامەیەکی مێژوویییان بۆ کۆتاییهێنان بە پیسبوون بەهۆی پلاستیک پەسەند کرد، حکومەتەکان ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی کارکردن لەسەر ڕێککەوتنێکی جیهانی و یاسایی پابەندکەر کە باس لە تەواوی سووڕی ژیانی پلاستیک دەکات و لە ساڵی ٢٠٢٤ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکە بە چارەنووسساز و مێژوویی ناوزەد کراوە.

 

لە بڕیارنامەکەدا لیژنەیەکی دانوستانکاری نێوان حکومەتەکان بۆ پێکەوە دانانی دەقی ڕێککەوتنەکە دامەزراند، یەکەم کۆبوونەوەی لە ٢٨ی ئەم مانگە لە ئۆرۆگوای دەستپێدەکات.

 

 جیهان دەرفەتێکی هەیە بۆ دروستکردنی پەیماننامەیەکی جیهانی پلاستیک، چارەسەرێک کە بتوانێت لەگەڵ قەبارەی ئەم قەیرانە جیهانییە بگونجێت، بەڵام کاتێک بەرژەوەندییەکانی بازرگانییە گەورەکان دەکەوێتە مەترسییەوە، کۆمپانیاکان ملیۆنان دۆلار  خەرجدەکەن بۆ بلۆککردن و دواخستن و تێکدانی هەوڵەکانی یاسادانان و ڕێککەوتنە جیهانییەکان.

 

لە هەمان کاتدا، براندە گەورەکان، وەک کۆکاکۆلا، پێپسیکۆ، یونیلیڤەر و نێستلە، بەڵێن دەدەن کە بەکارهێنانی پلاستیک کەم بکەنەوە بەڵام بەردەوام لە جێبەجێکردنی بەڵێنە گشتییەکانیان پاشگەزدەبنەوە.

 

لە سەرانسەری جیهاندا ڕێسای پلاستیکی دەرچووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زۆر ڕێکاری تری بۆ بگیرێتەبەر، کۆمەڵگەکانی هێڵی پێشەوە هێشتا لەگەڵ پیسبوونی پلاستیک بە هەموو جۆرەکانییەوە دەجەنگن.

 

 باشووری جیهان گەورەترین تێچووی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی بەرهەمهێنانی کیسە و بازرگانی پاشماوە و سووتاندنی پاشماوە لە ئەستۆ دەگرێت،  فلیپین، یەکێکە لە گەورەترین وەرگرەکانی پاشماوەی پلاستیک لە هەموو جیهانەوە، کۆمەڵگەکان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی قورسایی تێکچوونی ژینگەیی لە ئەستۆ دەگرن کە بەهۆی پیسبوون بە پلاستیکەکانەوە دروست دەبێت.

 

بەرهەمهێنانی پلاستیک بەبێ کۆنترۆڵ دەمێنێتەوە بەمەش جیهان دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە، کۆمپانیاکانیش بەردەوامن لە بارگرانیکردنمان بە پاکەتەکانیان کە یەکجار بەکارهێنراون کە زیان بە تەندروستی و کەشوهەوا دەگەیەنن تەنها بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین قازانجەکانیان بەدەستبهێنن.

 

کەمکردنەوەی بڕی ئەو پلاستیکە کە کۆمپانیاکان دروستی دەکەن و بەکاریدەهێنن، هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجی هێشتنەوەی گەرمبوونی جیهان لە خوار ١.٥ پلەی سەدی، چونکە ٪٩٩ پلاستیکەکان لە سووتەمەنی بەردینی دروست دەکرێن، کۆتاییهێنان بە ئالوودەبوونی کۆمپانیاکان بە پلاستیکی تاک بەکارهێنان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی کۆمەڵگەکان.