لە شاری سلێمانی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا
لە پارکی ئازادی، سەرەڕای ڕێگریەکی توندی ئاسایشی سلێمانی، گردبوونەوە و ناڕەزایی بەرامبەر هێرش و داگیرکاریەکان و جینۆسایدکردنی ژینگەی کوردستان ئەنجام درا.
سلێمانی
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەکۆی ئازادی شاری سلێمانی، چالاکوانان و ژینگەپارێزان دژی هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و جینۆسایدکردنی ژینگە و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەو ڕێگریە توندەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە کرا، گردبوونەوە و بەیاننامەیان خوێندەوە.
لە بەیاننامەی بەشداربووانی گردبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "ئەو هێرش و داگیرکارییەی دەوڵەتی داگیرکاریی تورکیا شەرمەزار دەکەین، بە دەستدرێژی و جینۆسایدکردنی ژینگە و داگیرکردنی خاکی کوردستانی دەبینن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، ئەم داگیرکاری و جینۆسایدکردنە ڕەتبکەنەوە و هەڵوێستی توندیان هەبێت، هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیان و بازرگانان بایکۆتی کاڵا تورکیەکان بکەن، بانگی بێدەنگ نەبوون و هەڵوێست و ڕاگرتنی داگیرکاری و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی ڕێکخراوی نێونەتەوەی و کۆمەڵەی کوردستان و عێڕاق و جیهان دەکەین بەۆ ئەم داگیرکاریانە هەڵوێستیان هەبێت".
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماری سی پی تی، دەربارەی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خرایەڕوو، کە تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ۲٠۲٤، سوپای داگیرکاری تورکیا ۸۳۳ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام داوە.
هێرشەکان بەم شێوازەی خوارەوە بوون:ـ
پارێزگای دهۆک - ۳٦٥، هەولێر- ۳٥٦، سلێمانی- ۱٠۲، نەینەوا- ۱٠.