بانگەوازی بەشداریکردن بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەوانی کوردی دەکرێت
KCDK-E وTJK-E، داوایان لە کۆمەڵگەی کورد لە ئەوروپا کرد بەشداری لەو ناڕەزایەتیانەدا بکەن کە لە ٧ی نیسان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ستێرک و مەدیا خەبەر.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد KCDK-E و بزووتنەوەی ژنانی کورد TJK-E، دووپاتی کردەوە ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بەرەبەیانی ١٣ی نیسان، چاپەمەنی کوردی لە بەلجیکا کردە ئامانج، و ئەو هەڵمەتانەی کە کردە ئامانج کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ستێرک و مەدیا خەبەر، هیچ نین جگە لە هێرشێک ڕێکخراوە دژی کۆمەڵگەی کوردی.
کۆنگرەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد KCDK-E و بزووتنەوەی ژنانی کورد TJK-E بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و پشتڕاستیان کردەوە کە لە ٢٧ی نیساندا لە فەرەنسا و بەلجیکا سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
لە بەیاننامەکەدا کە باس لە دەستبەسەرکردنی کارمەندانی ڕۆژنامەگەری لە ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ و ڕادەستکردنی پەنابەرانی کورد بە تورکیا لە فەڕەنسا، هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەگەری کە دەنگ و ڕۆحی گەلی کوردە، هاتووە "هەرێمی و زلهێزە نێودەوڵەتییەکان بوونەتە بەشێک لەو پلانە جینۆسایدانەی کە دەوڵەتی تورکیا جێبەجێی دەکات لەکاتی بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژی گەلی کورد، و فەرەنسا لە چەند مانگی ڕابردوودا سەرکوتی ئارەزوومەندانە و نایاسایی خۆی لە دژی کورد پەرەپێدا"
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە لەو ڕۆژانەدا کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو، فەرەنسا و بەلجیکا لەسەر بەرژەوەندییەکانیان ڕێککەوتبوون، بە ڕوونی کردەوەی نایاسایییان ئەنجامدا.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە "بکوژانی ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمز، ئەڤین گۆیی، میر برووەر و عەبد رەحمان، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ لە پاریس کوژراون، دەستگیر نەکراون، بۆیە دەبێت بەشداری لە ڕێپێوانەکان بکرێت، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵمەتەکانی سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان.