دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شێراوا: منداڵێک بریندار بوو

لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندی برج قاسا لە ناوچەی شێراوای عەفرین منداڵێک بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورک بۆ درێژەدان بە داگیرکاری خۆی بۆ سەر خاکی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی چڕکردووەتەوە، ژێرخانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج و ویستگەکانی کارەبا و سوتەمەنی بەهۆی هێرشەکانەوە لە خزمەتگوزاری وەستان.

 

شەوی ڕابردوو ١٦ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی برج قاسا لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هێرشەکەدا منداڵێک بریندار بوو.

 

لە هێرشەکانی ئەم دوو هەفتەیەدا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ١٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، ئەمە لە کاتێکدایە لایەنی نێودەڵەتی لە بەرامبەر هیرشەکان و دڕندەیی دەوڵەتی تورک بیدەنگن و هیچ هەنگاوێک بۆ وەستاندنی نانێن.