١٧ کەس لە پاکستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی ئەو بارانە بەخوڕەی بەسەر باکووری ڕۆژئاوای پاکستان باری، ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان باری، ١٧ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتی ناوچەیی لە پاکستان، نزیکەی ١٦ ماڵ بەتەواوی وێران بوون، ١٠٠ ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە، هەندێک ڕێگاش بەڕووی گواستنەوەدا داخراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو بارانبارینە بەخوڕانەی کە ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان منداڵن و ٢٣ کەسیش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٤٨ سەر ئاژەڵ مردوون لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری چوون بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە.

 

جێگای سەرنجە کە پاکستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی توانەوەی سەهۆڵەکانی باکوور و باشوورەوە دروستبووە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس.