"نزیکەی٦٠ ژن لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان"

ڕێکخراوی زیندانیانی فەڵەستینی ڕایگەیاند، نزیکەی ٦٠ ژنی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 24ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد، ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ١٥٠ فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر ٥٠ بەندکراوی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون، هەروەها ئاگربەستی کاتی لە غەززە بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

 

ئیمانی سراحین، بەرپرسی ڕۆژنامەوانی کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستینی، بەیاننامەیەکی دەربارەی ژنانی زیندانی لە زیندانەکانی ئیسرائیل پێشکەش کرد، ئیمانی سێراحی وتی: ٦٠ ژنی فەڵەستینی هێشتا لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان و ٥٦ لەوانە دەستگیرکراون دوای ئەو هێرشانەی لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد.

 

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ٣٣ ژنی فەلەستینی ئازادکراون لەمیانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لە ٢٤ی تشرینی دووەم، ٢٤ ژنی فەڵەستینی لە گروپی یەکەم و ٦یان لە گروپی دووەم، سێ ژنیش شەوی ڕابردوو لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازادکران.