پەیامنێری نوژنها کە لە وان ده ستگیرکرابوو ئازاد کرا

پەیامنێری نوژنها مەدینە مامەدئۆغلو لە کاتی چالاکییەکان بۆ عەبدوڵا زەیدان، کە وەک هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی هەڵبژێردرا و پۆستەکەی پێنەدرا، دەستگیرکرا و دواتر ئازاد کرا.

وان

 

مەدینە مامەدئۆغلو، پەیامنێری ئاژانسی نوژنها لە باکووری کوردستان، لە کاتێکدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی بوو، بۆ رووماڵکردنی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی شەقام لە شاری وان بۆ پشتگیری لە عەبدوڵا زەیدان، کاندیدی هەڵبژێردراوی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی وان، لەلایەن پۆلیسەوە کەلەپچە کرا و دەستگیر کرا.

 

دوای ئەوەی لێدوانی لێوەرگیرا پەیامنێری ئاژانسەکەمان، مەدینە مامەد ئۆغلو ئازاد کرا، بەپێی زانیارییەکان، ئاماژە بەوە دەکرێت کە مەدینە مامەدئۆغڵو لە کاتی دەستگیرکردنیدا لێدراوە و ڕاپۆرتی لێدانەکەی دراوە.