هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی دەچنە دیداری ڕێبەری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕۆژی ٢٣ـی تەمووز سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا، شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕێکار و پێویستییە یاساییەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، لە ئیمراڵی.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو کە دەکاتە ٢٣ی تەمووز، شاندەکە سەردانی دوورگەی ئیمراڵیی دەکەن و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد  کۆدەبنەوە.

 

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆتا جار لە ٢٤ـی ئایار، سەردانی ئیمراڵیان کردووە و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە.