لە ئێران لە ماوەی دوو مانگدا ١٩ ژن و دوو منداڵ کوژراون
وندوتیژی و کوشتنی ژنان لە ئێران ڕوو لە زیادبوون دەکات، لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمەدا ١٩ ژن و ٢ منداڵ کوژراون، هەروەها ٥ ژن لەو زیندانانەی کە تێیدا دەمێننەوە، لە سێدارە دراون.
ناوەندی هەواڵ
لە ئێران بە هۆی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری و بێ سزایی ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە، بەهۆی ئەمەوە حاڵەتی کوشتنی ژنان لە زیادبووندایە. لە ئێراندا لەبەرئەوەی دان بە بوون و ئیرادەی ژنان نەنراوە، ژن لە لایەن دەوڵەت، هاوژین، باوک، برا و کوڕەوە دەکوژرێت. بەپێی داتاکانی دەزگاکەمان؛ لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا ١٩ ژن و ٢ منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، کە ٥ لەو ژنانە لەسێدارەدراون، هەروەها مردنی گوماناویی ٣ کەس بە ''خۆکوشتن'' تۆمارکراوە.
ئەو ڕووداوانەی لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا ڕوویانداوە بەم شێوەیەن:
٢١ی تشرینی دووەم:
لە گوندی پاسۆڤێی سەر بە قەزای پیرانشار ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی مەعسومە ئازەرەنگ کوژرا.
دوو ژن بە ناوەکانی زەهرا موقەدەم وخونچە ڕەسووڵی لە گوندی وێلاگۆز سەر بە ناحیەی کۆردکۆیە سەر بە شاری گوڵستان کوژران.
خوێندکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی سۆگەند زەمانپوور کوژرا.
٢٢ی تشرینی دووەم:
حەلیمە عەبدوڵاهی، خەڵکی بەندەر عەباس، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
٢٤ی تشرینی دووەم:
فەریبا مەلێکی، تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاباد لە پارێزگای لورستان لەسێدارە درا.
"ن.ه" تەمەن ٢٥ ساڵە کە لە بەشی دەمارەکانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن چارەسەری بۆ دەکرا، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. مردنی ئەو ژنە بە ''خۆکوشتن'' تۆمار کراوە.
٢٥ی تشرینی دووەم: ژنێک لە تاران لەلایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
٢٦ی تشرینی دووەم: ژنێک کە لە تاران دەژیا و نەیدەویست مافی میراتەکی بداتە براکەی، لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
٢٧ی تشرینی دووەم: شەهربانو شاکردەرگا، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری بووشەهر کوژرا.
٢٩ی تشرینی دووەم: ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە ئیلام لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا.
٣٠ی تشرینی دووەم:
فاتمە ئامێدی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی جابری سەربە سەرپۆل زەهاو کوژرا.
نازەنین محەمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی بوکان کوژرا.
١ی کانوونی یەکەم:
گەنجێکی ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر لە شاری کەرەج دایک و باوکی کوشت.
فەرخوندە ئەڵا مورادی تەمەن ٥٠ ساڵ کە لە زیندانی داستگەر لە ئیسفەهان زیندانی کرابوو، لە سێدارە درا.
٢ی کانونی یەکەم: فەریدە جەعفەرزادە خەڵکی ئیلام و عەلیا کاوەریزادە خەڵکی شاری دێهلران لەسێدارە دراون.
٣ی کانونی یەکەم: پارێزەر سامیە حسێنبەر، بەلوچ و تەمەن ٣٧ ساڵ، لە شەقامی شاری زاهیدان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات.
٥ی کانوونی یەکەم: لە شاری کۆڕوە، تەرمی ژنێک کە تەمەنی بە ٤٠ ساڵ مەزەندە دەکرێت، لە شەقامی سەراب دۆزرایەوە.
٦ی کانوونی یەکەم: لە شاری میاندۆئاو، پیاوێک ژنە هاوڕێی تەمەن ١٩ ساڵەکەی، موحەدیسە جەدیدیت و خوشکەکەی حەدیسە جەدیدیت تەمەن ١٧ ساڵەکەی کوشت، چونکە نەیویستووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
٧ی کانوونی یەکەم: ئامینە عەلیپووری تەمەن ٣٧ ساڵ کە لە زیندانی زەنجان زیندانی کرابوو، لەسێدارەدرا.
٩ی کانونی یەکەم:
ژنێک لە بەشی ڕۆژهەڵاتی تاران کوژرا.
تەرمی ژنێک لەسەر کەوانە ئاوییەکان لە ناوچەی موبارەکئاباد لە تاران دۆزرایەوە.
تەرمی ژنێک کە ئەشکەنجە درابوو، لە بیرێکی نزیک شاری ڤەلێنجەک لە تاران دۆزرایەوە.
١١ی کانوونی یەکەم: پەروین ڕەحمانی خەڵکی گوندی ڕەجەبی سەلاس باوەجانی کوژرا.
لەیلا مورادی تەمەن خەڵکی لە گوندی پاری سەر بە ناحیەی زەند سەر بە شاری مەلایر سێ ڕۆژە بێسەروشوێن بوون، ئاشکرا بوو کە لەلایەن کوڕە بەخێوکەرەکەیەوە کوژراوە.
١٢ی کانوونی یەکەم: ژنێک بە ناوی ناهید دەغەغلە لە ماڵی خەزووری لە شاری هویزە کە نزیکە لە شاری ئەهواز بە مردوویی دۆزرایەوە. دیاری کرا کە دەموچاو و جەستەی ڕەش بووەتەوە.
١٤ی کانوونی یەکەم: ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵ لە گوندێکی مەلایر کوژرا.
١٥ی کانوونی یەکەم: لەسێدارەدانی ژنێک کە لە زیندانی یەزد زیندانی کرابوو.
١٧ی کانوونی یەکەم: لەسێدارەدانی عفەت حەمیدی تەمەن ٣٥ ساڵ کە لە زیندانی شاری ساری زیندانی کرابوو.