نۆی ڕەتە دۆنە: پێویستە خواستی ژنان لەبەرچاو بگیرێت
نۆی ڕەتە دۆنە سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوا و سووریا، نامەیەکی فەرمی بۆ بەشێک لە دامودەزگاکانی ئیتاڵیا ناردووە. لە نامەکەدا هاتووە کە داواکارییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و ئەو ئەزموونە نائاساییانەی کە بەدرێژایی ساڵان ئەزموون کراون، پێویستە لەبەرچاو بگرن.
ناوەندی هەواڵ
نۆی ڕەتە دۆنە، بەرفراوانترین تۆڕی ژنان لە ئیتاڵیا سەبارەت بە دۆخی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا مەلۆنی، وەزیری دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا و نوێنەری هەمیشەیی ئیتاڵیا نامەیەکی فەرمی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
لە نامەکەدا ئاماژە بەم بابەتانە دراوە:
"تەنها بە بەشداری یەکسانی ژنان و هەموو گروپە ئایینی و کولتووری و نەتەوەییە جیاوازەکان لە سووریا دەتوانرێت وڵاتێکی دیموکراتی و دادپەروەر و سەلامەت بنیاد بنرێت. دیپلۆماتکارانی وڵاتانی جیاجیا کە دەیانەوێت پشتیوانی لە پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیک لە سووریا بکەن. پێویستە ڕێز لە داواکارییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و ئەو ئەزموونە نائاساییانە بگرن، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەست هاتوون، بە تایبەتی هیوادارین ئیتاڵیا کە ساڵانێکە ئامادەیە بۆ هەوڵە گرنگەکانی ئاشتی لەم ناوچەیەدا، بتوانێت هەموو داواکارییەکانی ژنانی کورد لەسەر مێزی دانوستان لەبەرچاو بگرێت بۆ سەقامگیری و دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتە".