هاوسەرۆکی شارەوانی پیران: چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان دەدۆزینەوە

شارەوانی پیران سەر بە دەم پارتی لەسەر داوای ژنانی ناوچەکە ناوەندی ژیانی ژنانی کردەوە، ئایسەل باران هاوسەرۆکی شارەوانی پیران ڕایگەیاند، لە ناوەندەکەدا چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان دەدۆزنەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە لە ٣١ی ئاداردا لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکانی شارەوانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان کە بە جیاوازییەکی زۆر لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پیران سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەردەوامن لە کارەکانیان لە ناوچەکەدا، یەکەم چالاکی هاوسەرۆکانی ناوچەکە کە پلانی کارەکانیان بۆ گوێگرتن لە کێشە و داواکارییەکانی خەڵک دانا، کردنەوەی ناوەندی ژیانی ژنان بوو، کە لەلایەن قەیومەوە داخرابوو، ئەو ناوەندە کە چالاکییەکانی بۆ ژنان و پەروەردەی تەندروستی و کۆبوونەوەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها شوێنی پشوودانی ژنانە.

 

لەگەڵ ئایسەل باران، هاوسەرۆکی شارەوانی پیران قسەمان کرد سەبارەت بە کار و پڕۆژەکانی.

 

"قەیوم ڕۆیشت و ناوی ژن هات"

 ئایسەڵ باران سەبارەت بە پێداویستییەکانی ناوەندی ژنان لە پیران کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆی دانانی قەیومەوە نەکرایەوە وتی: چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە، لەسەرەتادا تەنها پیاوان دەهاتنە شارەوانی و کێشەکانیان دەردەبڕی، هەروەها بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو، بینیمان ژنەکان نەهاتوون وتمان بچنە لای ژنەکان، لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوەی ژنانمان ئەنجامدا، لەگەڵ ژنانی گوند و ناوەندەی ناوچەکە کۆبووینەوە، لەم دیدارەدا بە ڕوونی بۆمان دەرکەوت کە ژنان بە تایبەتی پێویستیان بە ماڵی ژنان هەیە، هەروەها ئەم ماڵە شوێنی پشوودانی ئەو ژنانەیە کە لە گوندەوە دێنە هەرێمەکە، کاتێک ئژنان بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئۆتۆمبێل دەکەن، لێرە دەمێننەوە نەک لەسەر شەقام، دیسانەوە لە سادەترین شێوەی خۆیدا دەتوانێت پێویستییەکی سەرەتایی یان پێویستی شیرپێدان دابین بکات، کردنەوەی ناوەندەکە بەپێی هەموو پێداویستییەک زیاترە لە ئەرکێک.

 

"وۆرک شۆپ و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین"

ئایسەل باران ئاماژەی بەوەکرد، وۆرک شۆپ بۆ ژنان لە ناوەندەکە ئەنجام دەدەن و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن و وتی: دوای ئەوەی ناوەندەکەمان کردەوە، وەڵامی زۆر ئەرێنی لەلایەن ئەو ژنانە هەبوو کە هاتوونەتە ئێرە، ژنان زۆر ئەرێنی بوون لە هەبوونی شوێنێک بۆ خۆیان و شوێنێک کە ژیانی ڕۆژانەیان ئاسانتر بکات، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا ئەم دامەزراوەیە چارەسەری زیاتر بۆ ژنان دابین دەکات، ئەم ناوەندە وەک ناوچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە ناوچەکەدا خزمەت دەکات،  بەردەوامین لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان هەفتەی جارێک و گوێ لە داواکاری و گلەییەکانیان دەگرین، دەمانەوێت بە عەقڵێکی هاوبەش پڕۆژەی باش جێبەجێ بکەین، دەمانەوێت پاکێجی پاکوخاوێنی لە ناوەندەکەدا دابەش بکەین و پەروەردەو وۆرک شۆپ لەسەر تەندروستی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام بدەین، لەم ناوەندەدا هەموو کارەکانمان لەگەڵ ژنان ئەنجام دەدەین.

 

"ئێمە هەلی کار دروست دەکەین"

 ئایسەل باران ڕایگەیاند، پڕۆژەکانیان لە هەموو بوارێکدا بەردەوام دەبن و ئەو کارانەی کە بۆ هەم بۆ ژنان و هەم بۆ کولتوور کردوویانە یەک بە یەک ئەنجام دەدەن، وتی: دەزانین لە ساڵی ٢٠١٦دا بە دانانی قەیوم دامودەزگاکانی ژنان کرانە ئامانج، لەم حاڵەتەدا بە ڕوونی ئەو وێرانکارییە نیشان دەدات کە لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەکە ڕوویداوە، ژنان دەیانەوێت لێرە کارێکیان هەبێت، ئەوەی ئەوان زۆرتر دەیانەوێت کارە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بیر لە کردنەوەی بازاڕ دەکەینەوە بۆ ژنان، قەیرانی ئابووری زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، دەمانەوێت بوارێکی تەنها ژنان دروست بکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە، هەم ئەم داواکاریانە و هەم ئەم بوارانە دەپارێزین، ئامانجی سەرەکیمان گوێگرتنە لە ژنان و بەرهەمهێنانی چارەسەری هاوبەش، هەروەها چالاکیی کولتووری و هونەری و زمانی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەین.