"هاوپەیمانی ژنان لەگەڵ گەلی واندایە"

لە بەیاننامەیەکدا بۆ پشتیوانی لە گەلی وان، هاوپەیمانی ژنان وتی: ئێمەی ژنان زۆر باش دەزانین چۆن خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان بکەین و بۆی تێبکۆشین، ئێمە لەگەڵ گەلی وانداین.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکان بەرامبەر کودەتا سیاسییەکەی دژ بە عەبدوڵا زەیدان، کە لە پارتی دەم وەک هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان هەڵبژێردرا، بە پێنەدانی بەڵگەنامەی هەڵبژاردن بەردەوامە، کاردانەوەیەکی دیکە لە لایەن هاوپەیمانی ژنانەوەیە کە لە سەدان پێکهاتە پێکهاتووە.

 

هاوپەیمانی ژنان لە بەیاننامەیەکدا بە ناونیشانی "هاوپەیمانی ژنان لەگەڵ گەلی واندایە" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئێمەی ژنان زۆر باش دەزانین کە مانای پێشێلکردنی ئیرادە چییە، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا، زیاتر لە نیوەی هاوڵاتیانی وان دەنگیان بە عەبدوڵا زەیدان دا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک شارەوانی و بەم شێوەیە ئیرادەی خۆیان نیشاندا، نەدانی پۆستەکە، گوێنەدانە بەم ئیرادەیە،  پارتی دەسەڵاتدار هەوڵی دەستگیرکردنی نافی بنەڕەتی گەلی وان و مافی هەڵبژاردن دەدات، لە ڕۆژنای داهاتوودا ئەمە باش نیشانی دەدات چۆن تۆڵەی شکستەکە دەکاتەوە.

 

ئێمەی ژنان زۆر باش دەزانین مانای خاوەنداریکردن بۆ پاراستنی ئیرادەی خۆیان و خەبات چییە، ئێمە لەگەڵ گەلی وانداین.