"هاودەنگی ژنانی جیهانی بووەتە پێویستییەکی بەپەلە"
ئەحلام جەلالی، بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە سەرەڕای یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە تونس زۆر پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، هاودەنگی ژنان لە هەموو جیهاندا بووەتە پێویستییەکی بەپەلە.
ئیخڵاس حەمرونی
تونس - داکۆکیکارانی مافی ژنان لە تونس سەرنجیان لەسەر کێشەکانی ژنانە و هەوڵی چارەسەرکردنی پێکەوەیی دەدەن، هەروەها جەختیان لە گرنگی ئەو یاسایانە کردەوە کە ژنان دەپارێزن، دەیانەوێت ئەو یاسایانە لە دەقەکاندا نەمێننەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی شەڕ و ململانێی تێدا ڕوودەدات چالاک بکرێن.
"ئێمە دۆخی ژنان لە تونس بەرز دەنرخێنین"
ئەحلام جەلالی، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تونس ڕایگەیاند، دۆخی ژنان لە وڵاتانی عەرەبی هەم لە ڕووی جێبەجێنەکردنی یاساکانەوە و هەم لە ڕووی گێژاوی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە سەلامەت نییە وتی: دۆخی ژنانی تونس لە وڵاتانی دیکە باشترە، چونکە یاسای پارێزەر هەیە کە مافی ژنان دەپارێزێت، بەڵام جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایانە پێگەی ژن لەناو دەبات، لەدوای سەربەخۆیی تونسەوە، وڵاتەکە بەڵێنی ڕزگارکردنی ژنان و باشترکردنی دۆخی ژنان و هەروەها بەهێزکردنی ڕۆڵیانی لە کۆمەڵگەدا داوە، تونس یاسای پاراستنی ژنانی لە هەموو بوارەکاندا دەرکردووە، هەروەها ڕێککەوتننامەی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ژنان پەسەند کردووە، هەر بۆیە وڵات لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە بەرزە، بەڵام هێشتا دۆخی ژنان زۆر بە باشی هەڵناسەنگێنین.
"ژنان لە هەموو لایەکەوە کاریگەری شەڕیان زۆر لەسەرە"
ئەحلام جەلالی ڕایگەیاند، ئەو ژنە تونسییەکی خوێندەوارە، بەڵام ژمارەی ژنانی نەخوێندەوار زۆرە، لە بواری ئابووریدا یاسای پارێزگاری زۆر هەن، بەڵام هێشتا توندوتیژی ئابووری و جیاکاری کرێ لە نێوان ژن و پیاودا هەیە، زۆر یاسا هەن کە ژنان لە توندوتیژی دەپارێزن و وتیشی: بەڵام هێشتا ژنان لەلایەن هاوژین و خێزانەکەیانەوە تووشی توندوتیژی دەبن.
"هەڕەشەیە بۆسەر هەموو مرۆڤایەتی"
ئەحلام جەلالی وتی: بەردەوامبوونی شەڕ و فراوانبوونی، کاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر مافەکانی خەڵک بەتایبەت ژنان، چونکە ئەوان زۆرترین ئازار دەدرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و ئاوارە دەبن، هەروەها شەڕ کێشەی دەروونی زۆر بۆ ژنان و منداڵان دروست دەکات، ئەو شەڕەی کە هێزەکانی ئیسرائیل دژی ژنانی فەڵەستینی بەڕێوەی دەبەن، تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ژنانی فەڵەستینی، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتییە. لەبەرئەوەی ژنانی جیهان یەکگرتوون، کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕ لەسەر دەروونی ئەو ژنانەیە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین، ژنان لە تونس لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی فەڵەستین، لوبنان و سووریا دەکەن، زۆرجار ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی ژنان بەردەوام بن لە ژیانی ئاسایی خۆیان و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
"دادگا نێودەوڵەتییەکان ناتوانن لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە مافی ژنان پێشێل دەکەن"
ئەحلام جەلالی لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە ڕۆڵی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ژنان لە ناوچە جەنگییەکان کرد و وتی: ڕێککەوتنی سیداو و ڕێککەوتنی جنێڤ و پرۆتۆکۆڵی ئەفریقا سەبارەت بە مافەکانی ژنان زۆرن، بەڵام تا ئێستا مافی ژنان لە ناوچە جەنگییەکان پارێزراو نین، چونکە مافی زۆربەی ژنان پێشێل دەکرێن لە ئەنجامدا جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتن و یاسایانە قورسە، دادگا نێودەوڵەتییەکان ناتوانن دادگایی ئەو کەسانە بکەن کە مافی ژنان پێشێل دەکەن بە هۆکاری یاسایی، بۆیە لە هەموو جیهاندا هاودەنگی نێوان ژنان بووەتە شتێکی گرنگ.