دایکی ئاشتی قومری ئۆنەر ژیانی لەدەستدا

دایکی ئاشتی قومری ئۆنەر کە لە ناوچەی هەزەخی شرناخ دەژیا، گیانی لەدەست دا.

شرناخ

 

قومری ئۆنەر، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کە لە ناوچەی هەزەخی سەر بە شرناخ دەژیا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  گیانی لەدەستدا. تەرمی قومری ئۆنەر لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە ناوچەکەی خۆیان بە خاک سپێردرا.

 

دایکی ئاشتی قومری ئۆنەر ژیانی خۆی بە تێکۆشان لە پێناو ئاشتیدا بەسەر برد. جگە لە پارتە سیاسییەکان، دایکە قومری ئۆنەر لە زۆرێک لە ڕێکخراو و کۆمەڵەی مەدەنیدا بەشداری کردووە.