ئەنجامی بەرایی هەڵژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان بڵاوکرایەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی ٪٩٩ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەرێوەچوو.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، کۆی گشتیی ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردندا لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن
٢ ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس بووە، کە دەکاتە ٧٢٪، هەروەها کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشدا، لە بازنەی هەولێر ٧٤٪، هەڵەبجە ٦٩٪، دهۆک ٧٨٪ و لە بازنەی سلێمانیش ٦٥٪ی دەنگدەران دەنگیانداوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی ٪٩٩.٦٣ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە هێشتا ٢٦ بنکەش ڕانەگەیەندراوە، کە بەم شێوەیە بوو؛
بازنەى هەولێر:
پارتى: ٣٤٥٨٢٢
یەکێتى: ١١٠٣٥٣
نەوەى نوێ: ١٠٣٦٨٤
یەکگرتوو: ٢٤٠٦٥
کۆمەڵى دادگەرى:٢٠١٩١
هەڵوێست: ١٦٠٣٧
بازنەى سلێمانى
پارتى: ٥٧٨٣٢
یەکێتى: ٢٥٦٨١
نەوەى نوێ: ١٣٦١٣١
یەکگرتوو: ٤٢٦٢٢
کۆمەڵى دادگەرى:٣٦٦٢٧
هەڵوێست: ٢٩٣٤٦
گۆڕان:٩٧٢١
بەرەی گەل: ٢٠ هەزار و ٣٠٠
بازنەی دهۆک
پارتى ٤٦٠٣ دهنگ
یهكێتى ٢٨٤٤٥ دهنگ
نهوهى نوێ ٤٦٤٤٤ دهنگ
یهكگرتوو ٤٢٤٤٧ دهنگ
كۆمهڵ ٣٦٧٧ دهنگ
ههڵوێست ٨٤١٠ دهنگ
بهرهى گهل ٢٦٠٥ دهنگ
بازنەی ههڵهبجه
پارتى ٤٩٤٠ دهنگ
یهكێتى ١٢٥٣٠ دهنگ
نهوهى نوێ ٤٧٣٢ دهنگ
یهكگرتوو ٧٨٤٧ دهنگ
كۆمهڵ ٤٢١٥ دهنگ
ههڵوێست ١٢٨٣ دهنگ
بهرهى گهل ٧٢٥ دهنگ
ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن بۆ دەنگەکانی یەکێتی لە کۆی بازنەکان: ٤٠٨ هەزار و ١٤١ دەنگ
ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن بۆ دەنگەکانی نەوەی نوێ لە کۆی بازنەکان: ٢٩٠ هەزار و ٩٩١ دەنگ
ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن بۆ دەنگەکانی پارتی لە کۆی بازنەکان: ٨٠٩ هەزار و ١٩٧ دەنگ
لەم هەڵبژاردنەدا ١٣٦ لیست و هەزار و ١٩١ بەربژێر کێبڕکێی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد، کە ٣٦٨ بەربژێریان ژن بوون.
بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆن، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەبووە، ژمارەی دەنگدەرانی گشتیش بەپێی بازنەکان، بەم شێوەیە بوو؛
: - بازنەی هەولێر: ٩٣٣,١١٥ دەنگدەر
- بازنەی سلێمانی: ١,٠٨٧,١٩٢ دەنگدەر
- بازنەی دهۆک: ٧٢٢,٣٩٧ دەنگدەر
- بازنەی هەڵەبجە: ٥٩,٣٠٠ دەنگدەر
هەروەها هەزار و ٤٣٤ بنکە و ٧ هەزار و ٧٠ وێستگەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو. ١٦ کونسوڵخانەی وڵاتان، ١٥ ڕێکخراو و ٢٢ دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی؛ نۆ هەزار و ٦١٠ ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆ و ٤٣ هەزار و ١٣٩ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان؛ چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن؛
بازنەی هەولێر: ٣٢ کورسی
- بازنەی سلێمانی: ٣٦ کورسی
- بازنەی دهۆک: ٢٤ کورسی
- بازنەی هەڵەبجە: سێ کورسی
کۆی گشتی: ٩٥ کورسی
دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا
بازنەی هەولێر: دوو کورسی
بازنەی سلێمانی: دوو کورسی
بازنەی دهۆک: یەک کورسی
بازنەی هەڵەبجە: ٠ کورسی
کۆی گشتی: ٥ کورسی
بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکەدا
بەپێی یاسای کۆتای ژنان لە هەر خولێکی پەرلەمانی هەرێمدا دەبێت ٣٠٪ کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ژنان بێت، لەم هەڵبژاردنەشدا، کە کۆی گشتی کورسییەکان ١٠٠ دانەیە، ژنان دەبێت ٣٠ کورسییان هەبێت.
هەروەها ئەم هەڵبژاردنە بە شێوەی فرە بازنەیی بەڕێوە دەچێت و هەرێم دابەش کراوە بە سەر چوار بازنەدا و لە کۆی ژمارەی کورسیی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکە ڕێژەیەک بۆ ژنان دیاری کراوە، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
لە بازنەی سلێمانی بە کۆی گشتی ٣٨ کورسیی پەرلەمانی هەیە، ١١ کورسییان تەرخان کراوە بۆ ژنان.
لە بازنەی هەولێر بە کۆی گشتی ٣٤ کورسیی پەرلەمانی هەیە، ١٠ کورسییان تەرخان کراوە بۆ ژنان.
لە بازنەی دهۆک بە کۆی گشتی ٢٥ کورسیی پەرلەمانی هەیە، ٨ کورسییان تەرخان کراوە بۆ ژنان.
لە بازنەی هەڵەبجەش بە کۆی گشتی ٣ کورسیی پەرلەمانی هەیە، ١ کورسی تەرخان کراوە بۆ ژنان.