کار بۆ ناساندنی زیاتری هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە و هەورامان دەکرێت
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئەوروپا بە بازاڕکردن بۆ هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە و هەورامان بکەن.
ناوەندی هەواڵ
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، چاوەڕێین لەم ساڵدا یەک ملیۆنێک گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگاکەمان بکەن.
بەپێی قسەکانی چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەبارەى پێشبینیەکانیان بۆ هاتنى گەشتیاران بۆ سنورەکەیان لەمساڵدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چاوەڕێن یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکات، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئەوروپا هەوڵی بە بازاڕکردن بۆ هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە و هەورامان دەدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و هەورامان دەیان ناوچەى گەشتیارى سەرنجڕاکێشى تێدایە و ساڵانە ژمارەیەکى زۆر گەشتیار لە عێراق و دەرەوە سەردانى دەکەن.