لە غەززە جەنگێکی بەردەوام و کارەساتی مرۆیی بوونی هەیە

ئازارەکانی ژنان لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشی بەردەوام، بۆردوومانەکان و گەمارۆدان زیاتر دەبن.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە سەرەتای شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەم یەک لە دوای یەک کارەساتی مرۆیی ڕوویانداوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان هەیە، شەڕەکان تەنها ململانێیەکی چەکداری نین، بەڵکو زنجیرەیەک کارەساتی ڕۆژانەیە کە ژنان ناچار دەکەن بە توندی بژین و بارودۆخی پڕ لە ئازاریان هەبێت، لە کاتێکدا ژیانیان دەگۆڕێت بۆ ململانێیەکی هەمیشەیی لە پێناو مانەوەدا، کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم شەڕە کە چووەتە مانگی دەیەمەوە.

 

کاریگەرییە دەروونییەکان، ئەو شوێنەوارانەن کە هەرگیز چاک نابن

بەهۆی شەڕەوە، ژنان ڕووبەڕووی هەژاری دەبنەوە، هەروەها دیمەنی وێرانکاری و مردنی ڕۆژانە و لەدەستدانی ئازیزان و ژیان لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی بۆردوومانکردندا بەجێدەهێڵێت شەڕەکە کۆتایی دێت و زۆربەیان بەدەست خەمۆکییەکی توند و دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەناڵێنن لە بەرامبەر ئەو شتانەی لە دەوروبەریان ڕوودەدەن هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن جگە لەوەش هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە منداڵەکانیان فشاری دەروونی لەسەریان زیاد دەکات.

 

چیرۆکی ژنێک لە بەرامبەر ناخۆشیەکاندا

حەیات نەمر، ژنێکی فەڵەستینییە و تەمەنی لە کۆتایی پەنجاکاندایە، لەنێو خێزانەکەیدا نازناوی 'ژنی ئاسن'ی لێنراوە، دوای لەدەستدانی هاوسەرەکەی ژیانێکی پڕ لە سەختی بەسەر بردووە، بەمەش حەوت منداڵی بەجێهێشتووە، لەنێویاندا کچێکی تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە وتی: لەدەستدانی هاوسەرەکەی تەنها سەرەتای گەشتێکی سەخت بوو، خۆم بە تەنها بینیەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بارگرانییەکانی ژیان و هەڵگرتنی هەموو بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان.

 

شەڕی بەردەوام کە دەچێتە مانگی دەیەمی خۆیەوە، سێبەرێکی قورسی لەسەر منداڵە نەخۆشەکەی داناوە، لە نێوان دابینکردنی چاودێریکردنی کچە نەخۆشەکەی و چاودێریکردنی باقی منداڵەکانیدا ڕووبەڕووی فشارە دەروونی و جەستەییەکانی بەرگە نەگیراو دەبێتەوە، لەدەستدانی یەکێک لە منداڵەکانی لە هەر ساتێکدا ئازاری ڕۆژانەی زیاد دەکات و لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا، خەبات دەکات بۆ ئەوەی خێزانەکەی بە زیندووی بهێڵێتەوە، وتی: جەستەمان بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرمانەوە لەناوچوو و بە پێ چەندین کیلۆمەترمان ڕۆیشت و ترسیش لەبەردەم خوێنی ناو خوێنبەرەکانماندا دەڕوات.

 

حەیات نەمر تەنها دایکێک نییە کە بەرپرسیارە لە منداڵەکانی، بەڵکو نمونەیەکە بۆ زۆرێک لە ژنانی فەلەستینی کە مێردەکانیان لەدەستداوە و بە تەنها ماونەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخە سەختەدا، دەڵێت: ژن گەوهەرە ژیانە و من باوەڕم وایە کە خۆڕاگری تاکە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ و بڕیارم داوە لە پێناو  منداڵەکانم تێکۆشان بکەم.

 

ژیان لە ژێر بۆردووماندا، شەڕێکی ڕۆژانە بۆ مانەوە

ژنان لە غەززە لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا دەژین، لەوێدا دەبێت ڕووبەڕووی ئاستەنگی بێشومار ببنەوە، ئەو ماڵانەی کە سەردەمانێک پەناگەیەکی سەلامەت بوون، بوونەتە خۆڵ ئەمەش وایکردووە زۆرێک لەوان چەندین جار ئاوارە ببن بۆ گەڕان بەدوای پەناگەیەکی نوێدا، هەوڵدان بۆ مانەوە بووەتە کاری ڕۆژانە، دووبارەبوونەوەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ سەختی ژیان زیاد دەکات، چونکە خۆیان دەبیننەوە کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەدوای سەلامەتیدا دەڕۆن، بەڵام سەلامەتی دەبێتە شتێکی دەگمەن لە غەززە کە بەهۆی شەڕەوە وێران بوو.

 

"خۆڕاگری لە بەرامبەر برسێتی دەکەین"

لە ماوەی ١٠ مانگی شەڕی دڕندانەدا، ژنانی غەززە لە نێوان بارودۆخێکدا کە لە دەرەوەی خەیاڵدان، بەردەوامن لە ململانێ بۆ مانەوە، دیمەنی کۆکردنەوەی دار لە داروپەردوو و داگیرساندنی ئاگر بۆ دروستکردنی خواردن، بە ڕوونی دەرخەری ڕادەی ئەو ئازارانەیە کە لە سەردەمێکدا تووشی دەبن کاتێک کە بڕیارە سادەترین پێداویستییەکانی ژیان لەبەردەستدا بێت بەڵام بوونی نییە، وتی: ئێمە ناچارین بگەڕێینەوە بۆ شێوازە سەرەتاییەکان بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ خێزانەکانمان و لەگەڵ هەر ژەمێک کە لەسەر ئاگرەکە ئامادەی دەکەین، فرمێسک چاوەکانمان پڕ دەکات.

ئەم شەڕە تەنها یەک بژاردەی لەبەردەم ژناندا هێشتۆتەوە، ئەویش ئەوەیە کە لە هەوڵدا بن بۆ مانەوە، ژنان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە بەشی خۆراکی خێزانەکانیان بەدەست بهێنن، بەڵام زۆرێک خۆیان دەبیننەوە کە شەوانەیان بە برسێتی بەسەر دەبەن، هەوڵ دەدەن ئازاری برسێتی بشارنەوە، هەموو شەوێک بە برسێتی دەخەون بەو هیوایەی ڕۆژی دواتر خۆراکیان دەست بکەوێت.

 

نەبوونی دادپەروەری و پشتیوانی نێودەوڵەتی

ژنان لە غەززە هەست بە زوڵم دەکەن لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، کە هیچ کارێکی کەمی نەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانیان، سەرەڕای بانگەوازی بەردەوام بۆ ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی، جەنگ وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەم هەستانەش لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژێکدا زیاتر دەبن، وەک چۆن ئازارەکان دەبنە بەشێک لە ژیان هەموو ڕۆژێک بەبێ ئەوەی هیچ هیوایەک لەبەرچاو بگیرێت، نەبوونی دادپەروەری و پشتیوانی ڕاستەقینە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەستی بێزاری و نائومێدی زیاتر دەکات.

 

لە کاتێکدا شەڕ لە مانگی دەیەمیدا بەردەوامە، ئازارەکانی ژنان لە غەززە وەک بەشێکی دانەبڕاو لەو کارەساتە مرۆییە دەمێنێتەوە کە ئەم کەرتە تووشی دەبێت، چیرۆکەکانیان ڕەنگدانەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی شەڕە، دوور لە ژمارە و ئامار، بەو پێیەی ئازار و خۆڕاگرییان تێکەڵ کراوە، هێز و لاوازی، ژیان و مردن لە هەمان کاتدا پێویستی بە گرنگیدانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، نەک تەنها بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە وێرانکەرە، بەڵکو بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ژیانی ئەو ژنانەی ژیانیان لەدەستداوە.