نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕژێمی ئێران لە ئەمساڵدا ١٥ ژنیان لەسێدارە داوە

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران لە ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٤٥ کەسیان لە سێدارە داوە لەنێویاندا ١٥ ژن.

ناوەندی هەواڵ

 

نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە تەنها لە مانگی تەمووزدا ڕژێمی ئێران ٣٨ کەسیان لەسێدارەداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لەسێدارە دراون گەیشتووەتە ٣٤٥ کەس، لەو ژمارەیە ١٥یان ژنن، هەروەها ڕایگەیاند ئەم ئامارانە جێگەی نیگەرانین و ئەم کارە لە دەرەوەی پێوەرەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە

 

ئاماژەیان بەوەکرد، زۆربەی کات بە بێ ئاگاداری خێزانەکانیان و پارێزەرەکانیان سزاکە جێبەجێ دەکەن.

 

بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا لەناو زیندانەکان و گۆڕەپانەکان و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چالاکوانان هەڵمەتی ناڕەزایەتییان دەست پێ کردووە بەرامبەر بڕیارەکانی لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە وەک ئامرازێک بۆ ترساندن لەبەرامبەر سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادیی، بەکاردەهێنرێت.