تاژێ پیرۆزبایی لە شۆڕشی ١٩ی تەمموز کرد

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بە بۆنەی ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە خەڵکی ڕۆژئاوا کرد.

شەنگال

 

لە شارەدێی سیبا شێخ خدری سەر بە شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بە بەیاننامەیەک پێشوازییان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ڕایانگەیاند، کە هەمیشە پاڵپشتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبن.

 

جاکلین حەسەن، ئەندامی تاژێ و جێگری اوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، بەیاننامەی تاژێی خوێندەوە و وتی: شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەبیر دەهێنینەوە، سڵاو بۆ ئەم شۆڕشە شکۆمەندە دەنێرین، ئێمە دەڵێین تا کۆتایی پشتیوانی ڕۆژئاوا و شۆڕشەکەی دەبین، چونکە ئەوانەی بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگەی ئێزدی هاتبوون خەڵکی ڕۆژئاوا بوون، ئەوان ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوون، شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ئێمە نموونەیەک بوو بۆ پێشکەوتن.

 

جاکلین حەسەن لە لە کۆتاییدا پیرۆزبایی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی لە هەموو لایەک کرد و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا لە هەموو شەهیدان، گەلی ئازادیخواز و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرۆک ئاپۆ دەکەین و سڵاو و خۆشەویستی بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرین.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.