٩ مانگ تێپەڕبووە و کەس گوێی لە دەنگی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە نییە

زەینەب دۆگا، کە کچە ١٤ ساڵانەکەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانی لەدەستدا، ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کەسێکی بەرپرسیار دادگایی نەکراوە، کەس گوێی بە ژیانی ئەوان نەداوە.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

سەمسور- ٩ مانگ تێپەڕی بەسەر دوو بوومەلەرزەی گەورەدا کە لە ٦ی شوبات لە ناوەندی مەرەش روودا، زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بە تەنیا ماونەتەوە لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەندین کێشەدا، ئەوان ئێستا لە زستاندان، لە سەمسور کە زیاتر لە سێ هەزار بینای تێدا وێرانبوو، دروستکردنی بینای نوێ لە ناوەندی شارەکە دەستیپێکردووە. زەینەپ دۆگا، زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە، کە ماڵەکەی وێران بوو و بریندار بوو، کچە ١٤  ساڵانەکەی لە ماڵە وێرانەکەی گیانی لەدەستدا لە 6ی شوباتەوە بە بە جلی ڕەشەوە شیوەن دەکات، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی بەرپرسن دادگایی نەکراون.

 

لە شارەکە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە کۆنتەینەرەکانی کۆنترۆڵکراوی AFAD لە شارەکاندا دەژین، زەینەپ دۆگا، ٥٦ ساڵ، کە هەر کاتێک باران دەبارێت کۆنتەینەرەکەی لەناو ئاودا دەمێنێتەوە، وتی: ئەو بینایانەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر دروستیان کردبوو لە چەند چرکەیەکدا ڕووخاون.

 

"بەرپرسیاران دادگایی نەکراون و سزا نەدراون"

زەینەب دۆگا، کە کچە ١٤ ساڵانەکەی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەکرد، بۆی دەرکەوتووە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە لەژێر باڵەخانەیەکی خراپی مانگی سوور لەو باڵەخانەیەی کە خانووەکانیان نزمە، هەروەها ٩ مانگ تێپەڕیوە هیچ کەسێک بەرپرسیار نەکراوە، ئەو پارێزگارو شارەوانییەی کە ڕێگەیان بە دروستکردنی داوە بەرپرسیارن.

 

زەینەب دۆگا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خۆم لەژێر وێرانەکەەدا دەرچووم، تەرمی کچەکەم دوای ٥ کاتژمێر دەرهێندرا، هاوژینەکەم و منداڵەکەم هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ئەوان سێ بەشیان لەسەر بیناکەم دانا کێ ڕێگەی پێدا؛ حکومەت و شارەوانی ڕێگەیان پێداوە، بەڵام هیچ کەسێک دادگایی نەکراوەو بەرپرسیار نەکراوە لەم بابەتە.

 

"کەس گوێی لێنەگرتین"

زەینەب دۆگا، کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد، بۆ خۆڵ و تۆزی شارەکە هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر، وتی: هیچ شتێک لێرە نییە جگە لە خۆڵ و تۆز، من ناتوانم لە ناو کۆنتەینەرەکە لەبەر ساردی شەو بخەوم، بەتانییم نییەو چووم داوای بەتانی بکەم کەس گوێ لە ئێمە ناگرێت، ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەست نەدا  یان بە خۆڵ یان بە سەرما گیان لەدەستد دەدەن، ٩ مانگە هیچ شتێک نەگۆڕاوە ڕۆژانە ١٠ لیتر ئاو دەدەن.