ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەستگیرکران سەردانی ÎHD یان کرد

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شرناخ دەستگیرکران، سەبارەت بە ئەشکەنجەدانیان سەردانی ÎHDیان کردو ڕایانگەیاند، وەک ڕۆژنامەوانی ئازاد، لە دژی فشارەکان هەنگاو نانێنە دواوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆزەرین گولتەکین، پەیامنێری ژن نیوز، زەینەب دورگوت و  عومەر ئەکین، ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ١٨ ژن د لە هێرشێکی پۆلیسدا بۆ سەر بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شرناخ لە ٢٥ تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەستگیرکران، دوای ئەوەی لە بارەگای پۆلیس شایەتییان دا بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٢٩١١ ڕۆژنامەوانان و ژنان ئازادکران.

 

سێ ڕۆژنامەنووسەکە کە ئەشکەنجە دراون و دەستگیرکراون لەکاتی چالاکییەکانی ژناندا لە لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە شرناخ، ڕایانگەیاند کامێراکانیان شکاوە و دوای سەردانەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، هەروەها نەورۆز ئویساڵ، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی "هەدەپ" و هاشم تۆگورلو، هاوسەرۆکی لقی شرناخی IHD بەشدارییان لە بەیاننامەکەدا کرد.

 

"سەرەتا دەستگیرکراین"

زەینەب دورگوت، پەیامنێری میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لە کاتی ئەرکە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا بەیاننامەیەکیان داوەو پێشتر لەلایەن ئاکەپەوە بەیاننامەیەک لەوێ دراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ژنان هێرشیان کرایە سەر کاتێک هەوڵیان دا توندوتیژی دژی ژنان ئیدانە بکەن، هەرچەندە پۆلیس ئێمەی دەناسییەوە، دەستگیریان کردین، لە کاتی دەستگیرکردندا، ئەشکەنجە دراین و سووکایەتیمان پێکرا. لە ئۆتۆمبێلەکەدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک وەستاین، ئەوەی ڕوویدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینین.

 

"سکاڵا لە پۆلیس دەکەین"

ڕۆژنامەنووس ڕۆزەرین گوڵتەکین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕووبەڕووی توندوتیژی بووینەتەوە لەم وڵاتە کە ڕۆژانە دەیان ژن دەکوژرێن، لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. لەبەر ئەوەی ئێمە ژن و کارمەندی ڕۆژنامەوانی ئازاد بووین، ڕووبەڕووی ئەم توندوتیژییە بووینەتەوە، ئەوان دەستوەردانیان لە میدیاکارانی نزیک لە دەسەڵاتداران نەکرد. بەڵام ئێمە هەڕەشەمان لێکرا و دەستگیرکراین، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس سەرەڕای فشار و بەربەستەکان لە ڕاگەیاندنی ئازادداین و دەبین بە دەنگی ژنان لە بوارەکاندا، هەتا ئەو کاتەی خەباتی ئازادی ژنان بەردەوام دەبێت، سکاڵا لەسەر ئەوە دەکەین کە لەو ڕۆژەدا ڕوویداوە و دەربارەی ئەو پۆلیسانەی کە توندوتیژییان ئەنجامدا.