ژنانی سەمسور: توتنمان چاند بەڵام شوێنێک نییە لێی دابنێین

گوندەکانی سەمسور بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە وێران بوون، چاندنی توتن لە ناوچەکاندا وەک سەرچاوەی سەرەکی بژێوی دادەنرێت، بەڵام ئەمساڵ چاندنەکەی درەنگ دەستیپێکرد، ژنانیش دەڵێن: هیچ شوێنێک نییە بۆ کۆکردنەوەی تووتنەکان

سەمسور

 

لەو گوندانەی، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات زیانی زۆریان بەرکەوتووە، کشتوکاڵ لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستی پێکرد، سەمسور وەک ناوەندی چاندنی توتن دادەنرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کێشەی نیشتەجێبوون و نەبوونی ئاوەوە، بەرهەمهێنانی توتن لەم مانگانەی کۆتاییدا ئەنجام دەدرێت، دانیشتوانی ناوچەی بالیان، کە چاندنیان بۆ دوو مانگ دواخست، جگە لە توتن بە وشککردنەوەی توو و کۆکردنەوەی نۆک دەستکەوتی ئابووری بەدەستدەهێنن، ئەو ژنانەی سەرەڕای هەموو شتێک بەردەوامن لە خەبات بۆ ئازادی، ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای کۆکردنەوەی توتن، هیچ شوێنێک نییە بۆ دانانی توتنەکە تێیدا.

 

هیچ شوێنێک نییە بۆ هەڵگرتنی توتن

لە بالیان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەیان ماڵ وێران بوون و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لەو ڕووداوەی کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی ٧٠ کەس، هاوڵاتیان بۆ ماوەی ٥ مانگە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کابینەیەک تێیدا بژین، ئەو هاوڵاتیانەی لە چادرەکاندا دەژین، بەهۆی هاتنی هاوین و لە ترسی مار و دووپشک چوونەتە ئەو خانووانەی زیانیان بەرکەوتووە، ئەوانەشی لە کابینەدا دەژین بەهۆی گەرماوە زۆربەی کاتەکان لە دەرەوە بەسەردەبەن، لە گوندی بالیان بەهۆی بوومەلەرزەوە چەندین مانگە کاری کشتوکاڵ نەکراوە، ئێستا ژنان دەستیان کردووە بە چاندنی تووتن و دوای وشکبوونەوەی بۆ فرۆشتن دەینێرن، ژنەکان ئاماژەیان بەوەکرد، تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکانیان و ڕووبەڕووی کێشەی نەبوونی پەناگەدا بوونەتەوە، دەشڵێن: ئێمە هیچ شوێنێکمان نییە بۆ ئەوەی ئەو تووتنەی تێدا دەبنێین کە کۆیان دەکەینەوە.

 

"ئەو ژنانەی بە تووتن و نۆک سەرقاڵن دەستبەرداری نابن"

قودرەت یەتەر، دانیشتووی ناوچەکە، ئاماژەی بەوەکرد دوای بوومەلەرزەکە، بەرهەمهێنانی تووتن درەنگ دەستی پێکردووە، وەک ژنان تووتن کۆدەکەنەوە و دوای وشککردنەوە دەیانفرۆشن، وتی: ئێستا توو، سبەینێ نۆک، ڕۆژی دواتر تووتن، ئێمە هەموو ڕۆژێک لە کێڵگە و باخچەکانداین، بوومەلەرزە ڕوویدا و ئێمە نەمانتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر کارەکەمان ئەنجام بدەین، ئێستا پێویستە بگەڕێینەوە سەر کار، ماوەیەکی زۆر لە چادردا ماینەوە، ئێمە ئێستا لە کابینە داین، بەڵام ئەو کابینانەی پێیان داوین بەهۆی ئەوەی نزمە ئاوی پێدا دەڕوات، ئەوە ٥ مانگه هیچ شتێک ڕوون نییە، ئێمە هەوڵ دەدەین کە بژێوی ژیانمان دابین بکەین بە کارکردن لەم دۆخە ناهەموارەدا.

 

"بۆ گۆڕینی کابینە داوای پارە دەکەن"

زەخە دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کابینەیەی پێیان دراوە بەهۆی ئەوەی نزمە ئاو دەچێتە ناوی، ناچار لەو ماڵەدا دەمێنێتەوە کە زیانی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها داوای پارەی لێکراوە کاتێک هەوڵی داوە کابینەکە بگۆڕێت، ناشتوانن لە چادرەکاندا بمێننەوە لە ترسی مار و دووپشک، وتی: خەڵک چەند ڕۆژێک لە بوومەلەرزەکەدا لە چاوەڕوانی مردندا بوون، دوای دوو هەفتە چادریان پێداین، لە سەرەتادا حەوت خێزان لە چادرێکدا مانەوە، چەند مانگێک چاوەڕێمان کرد تا کابینە هات، ئێستا ئەو کابینەیەی کە هێناویانە ناتوانیت تێیدا بژی، ئەو کابینەیەی کە لەلایەن ئافادەوە دەهێنرێت ئاوی تێدەچێت، ئێستا ناتوانم لە چادر و کابینەدا بمێنمەوە، بۆیە دەڕۆم و لە ماڵێکدا دەمێنمەوە کە زۆر زیانی پێگەیشتووە، نیوەی ماڵەکە نەماوە، بەڵام ناچارم بمێنمەوە.

 

"ئەگەر تووتن نەبێت، برسی دەبین"

زەخە دەمیرتاش ڕایگەیاند کاتێک ئەو تووتنە کۆدەکەنەوە کە چاندیان بۆ بەدەستهێنانی پارە، بیریان لەوە دەکردەوە کە چی بکەن و وتی: ئێمە تووتنمان چاند، بەڵام ماڵێکمان نییە کە تووتنەکەی تێدا دابنێین، ماڵەکانمان وێران بوون و ئێستا خانوومان بۆ دروست ناکەن، خەڵکی ئێرە ناتوانن زستان بەسەر بەرن ئەگەر تووتن نەچێنن، تاکە سەرچاوەی بژێوی ئێمە تووتنە و ئێمە درەنگ چاندمان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، ئێستا کە کۆیان دەکەینەوە، تووتنەکە دەفرۆشین بەبێ وشککردنەوە، نازانین چی بکەین.

 

"لەبەر ئەوەی هیچ شوێنێک نییە، ناچارین تووتنی وشک نەکراو بفرۆشین"

شوکران ئەرگان، وتی: هیچ شوێنێک نییە بۆ ئێمە بۆ چارەسەرکردنی تووتنەکە، لەبەر ئەوەی ماڵەکانمان وێران بوون، هیچ شوێنێکمان نەماوە، ئێمە ناچارین تووتنی وشک نەکراو بفرۆشین، ئێمە زۆرجار لە مانگی ئاداردا تووتن دەچێنین، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەوە درەنگ کەوتین ئەمساڵ، خەڵکی ئێرە ئەگەر تووتن نەچێنن برسی دەبن، دەبێت هەموومان بیچێنین، بەڵام نازانم بارودۆخی خەڵک چۆن دەبێت، با ئەوان چارەسەرێک بۆ بارودۆخەکەمان بدۆزنەوە، ئێمە شوێنێکمان نییە بۆ ئەوەی تووتنەکە دابنێین، خەڵک ناتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە، با ڕێگە بدەن خانوو دروست بکرێت، ئێستا کەشوهەوا گەرمە و کەس ناتوانێت لە چادر و کابینەدا بمێنێتەوە.