لە تەژەئاوە کاردانەوە دژی دانانی قەیوم: ژنەکان دەمێننەوە ئێوە دەڕۆن
تەژەئا کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە سێ شارەوانی باکووری کوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند، سەر دانانەوێنن و ژنەکان دەمێننەوە، ئێوە دەڕۆن.

ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆی کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی ماردین و ئیلح و خەلفەتیی، لەسەر ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا، نیشاندا.
بەیاننامەی تەژەئا بەم شێوەیەیە:
ئەمە زوڵم و توندوتیژییە، دوێنێ لە بەرامبەر سەرپێچیکاران سەرمان دانەنەواند، ئەمڕۆش سەر دانانەوێنین، ئەوەی شایەنمانە لە هەر بارودۆخێکدا بەدەستیدەهێنین، ژنەکان دەمێننەوە، ئێوە دەڕۆن.