نەرمین قادر بۆ مەسرور بارزانی: حکومداری ئاوا دەکرێت؟
هونەرمەند نەرمین قادر پەیامێکى ئاڕاستەى مەسرور بارزانى کرد و وتی: هەتا ئێستا ٧ دەفتەر دۆلار مووچەى پاشەكەوتم لاتە، لە پاش ٣٨ ساڵ خزمەت چاوەڕێی مووچە بکەیت بۆ چارەسەرى پزیشکى، بە سێ مانگ جارێک، ئەویش بیکات بە مژدە، حکومداری ئاوا دەکرێت؟.
ناوەندی هەواڵ
نەرمین قادر، هونەرمەندی بواری کۆمیدیا و ئەکتەری بەرنامەی بەرنامە، کە ماوەیەکە تەندروستی ناجێگیرە و نەشتەگەری بۆ کراوە، پەیامێکى ئاڕاستەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان کرد و تێیدا هاتووە: هەتا ئێستا ٧ دەفتەر دۆلار مووچەى پاشەكەوتم لاتە.
ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەکات کە لە پاش ٣٨ ساڵ خزمەت چاوەڕێی مووچەکەیەتی تا چارەسەرى پزیشکى پێ وەربگرێت و دەشڵێت: لە پاش ٣٨ ساڵ خزمەت چاوەڕێی مووچە بکەیت بۆ چارەسەرى پزیشکى، بە سێ مانگ جارێک، ئەویش بیکات بە مژدە، حکومداری ئاوا دەکرێت؟.
فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠ ساڵە مووچەکانیان وەک خۆی پینادرێت و بێجگە لە پاشەکەوتکردنی بەشێکی مووچەکان، لەمساڵیشدا بە چەندین مانگ جارێک دابەش دەکرێت، هونەرمەندانیش بەدەر نین لەم بارودۆخە و هەمیشە داوای مافەکانیان دەکەن.