لە یەمەن ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی جەنگەوە کار دەکەن لە زیادبووندایە

ئاروا ئەلشەڕابی لە دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی مەسارات ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە یەمەن کار دەکەن بەهۆی جەنگەوە دوو هێندە زیادی کردووە و بەرپرسانی دەوڵەت بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ منداڵان جێبەجێ ناکەن.

 ڕانیە عەبدوڵا

 

یەمەن- منداڵان و ژنان یەکێکن لەو گروپانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی جەنگەوە، شەڕی ناوخۆی یەمەن کە چەندین ساڵە بەردەوامە، بارودۆخی ژیانی خێزانەکانی خراپتر کردووەو ژمارەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن لە زیادبووندایە.

 

"باوکم بەهۆی جەنگەوە بێکار بوو"

ئەفنان موراد، تەمەن ١١ ساڵ، کە لەگەڵ دایک و باوکی لە شاری تایز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن دەژی، یەکێکە لەو منداڵانەی کە کار دەکات و دەخوێنێت، بەیانیان دەچێتە خویندنگە و دوای خوێندنگە کار دەکات، ئەفنان موراد ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خراپی باری ئابووریی خێزانەکەیەوە، ناچار بووە کار بکات و بەهۆی جەنگەوە باوکی بێکار بوو و ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخەکەیان خراپتر دەبوو، دەبێت کار بکات بۆ ژیانێکی باشتر، وتی: هیوادارم کاتێک بارودۆخی خێزانەکەم باشتر دەبێت، بگەڕێمەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆم وەک خوێندن و یاریکردن.

 

"زۆربەی کاتەکانم لەسەر شەقامەکان کار دەکەم"

منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی: بەهۆی خراپی باری ئابوورییەوە ناچار بووە کار بکات، ئاماژەی بەوەکرد، بە درێژایی ڕۆژ لەسەر شەقامەکان کار دەکات، چونکە باوکی نەیدەتوانی بژێوییان بەدەست بهێنێت و نازانن باوکی لەکوێیە، وتی: زۆربەی کاتەکانم لەسەر شەقامەکان کار دەکەم، ئێوارانیش دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و پێداویستییەکانی خێزانەکەم دابین دەکەم.

 

"ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی شەڕەوە کاردەکەن زیادی کردووە"

بەگوێرەی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی مەسارات لە تایز، ژمارەی ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کاردەکەن لە سێ ناوچەی تایز لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتە ٢٠٠ منداڵ، تەمەنی ئەم منداڵانە لە نێوان ٨ بۆ ١٦ ساڵدایە، ئاروا ئەلشەڕابی، بەڕێوەبەری بەرنامەی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی مەسارات لە غەززە وتی: ژمارەی ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کار دەکەن لەم دواییانەدا زیادی کردووە، تەنها کاری ڕاپرسیمان لە سێ ناوچە ئەنجام داوە. منداڵان لە چێشتخانەکان، دوکانەکان، وەرشەکان و ئیشی جۆراوجۆر کار دەکەن، جەنگ، جا کوڕ بێت یان کچ، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی زوودا بەرپرسیارێتی وەردەگرن دوو هێندە زیادی کردووە.

 

"دەسەڵات ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات"

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداران پێویستە سەرچاوەیەکی جێگیری داهات بۆ ئەم خێزانانە دابین بکەن و بارودۆخی چوونیان بۆ خوێندنگەو ژیانی ئاسایی منداڵان باشتر بکەن و چارەسەری جددی بدۆزنەوە، ئەو ڕاستییە ئابوورییەی کە منداڵان ئەمڕۆ تێیدا دەژین ناچاریان دەکات یارمەتی خێزانەکانیان بدەن، جا لەبەر داواکاری بۆ یارمەتی، لە ترسی برسێتی و بێ ماڵی، یان لەبەر وریابوون.

 

هەروەها ئاروا ئەلشەرابی ڕەخنەی لەو ڕاستییە گرت کە زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مافی منداڵان، نەیانتوانیوە "کاری منداڵان" کەم بکەنەوە.