گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بۆ ١٩١ کەس بەرز بووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، بووە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس، هەروەها فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئاشکرایکرد، ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو بووەتە ١٩١ ڕۆژنامەنووس.
غەززە
ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە هێرشەکاندا ئەو شوێنانەی کە خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین دەکرێنە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، دیاری کراوە کە لە ٧دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس بووە، ژمارەی بریندارەکانیش ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەس بووە .
جگە لەوەش لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێشتا تەرمەکان لەناو وێرانەکاندا کەوتوون و لە کەناری ڕێگاکەدا جێهێڵدراون، بەڵام بەهۆی ئاستەنگەکانی هێزەکانی ئیسرائیلەوە تیمە پزیشکییەکان و هێزەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە تەرمەکان.
191 ڕۆژنامەنووس کوژران
لە ڕاگەیەندراوی نووسراوەکەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززەدا، ڕاگەیەندرا کە ڕۆژنامەنووس مەحمود کونێتا لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستداوە و ئیسرائیل دەستیکردووە بە جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە غەززە و تا ئێستا ١٩١ کەس کە لە ڕاگەیاندندا جێدەگرن گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەئامانجگرتن و کوشتن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی شەرمەزار کراوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە کە فشار بخەنە سەر ئیسرائیل و لەسەر تاوانەکانیان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن.