چەند مانگێک دوای زریانی دانیال، زریانی باران لیبیای گرتەوە

بارانبارینی زۆر لە لیبیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیانی بە زۆربەی ناوچەکان گەیاندووە و هەندێک لە خێزانەکانیش بەهۆی لافاوەوە لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.

هندیە عەشیبی

 

لیبیا-نزیکەی سێ مانگ دوای کارەساتی زریانی دانیال لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا کە چەندین شار و ناوچەی گرتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدان و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس، ماوەی هەفتەیەکە باران بارینی زۆر زۆرێک لە شارەکانی لیبیای گرتووەتەوە.

 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لافاو شارەکانی لیبیای گرتووەتەوە و بووەتە ئاوارەبوونی خێزانەکان لە بەشە جیاوازەکانی وڵاتەکە و تا ئێستا ئەو بارانە بەردەوامە، ئاستی ئاوی ناو تەرابلوسی پایتەخت و هەرێمی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بووە هۆی داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانی پایتەخت.

 

ناوەندی کەشناسی نیشتمانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەم، خەڵکی لە زۆربەی ناوچەکانی لیبیا ئاگادارکردەوە لە کاتی لافاوەکەدا ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو چڕبووەوە لەکاتی پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.

 

لە لایەکی دیکەوە، مانگی سووری لیبیا هۆشداری داوە بە خەڵکی تەرابلوسی پایتەخت و هەرێمی ڕۆژئاوا تا وریابن و ڕێنماییەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، بەتایبەتی لە کاتێکدا بارانێکی زۆر بەردەوامە.

 

لە بەرامبەریشدا دامەزراوەی ڕۆیا بۆ زانست و بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی لەسەر وڵاتەکەیە، لە ئێستادا گەیشتووەتە زۆربەی شارەکانی جەبال ئەل ئەخدار لەگەڵ بارانێکی زۆرو بایەکی زۆر خێرا.