گوڵجیهان شیمشەک: بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد هانمان دەدات بەرپرسیارێتی هەڵبگرین

سەبارەت بە گرنگی بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد دوای ٢٦ ساڵ، گوڵجیهان شیمشەک، ئەندامی تەژەئا وتی: وێنەکە ڕەوایەتی خەباتی سەدەی ڕابردووی نیشاندا، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هانمان دەدات بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرین.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئامەد-دوابەدوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تەمووزدا بانگەوازێکی مێژوویی لە چوارچێوەی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا بڵاوکردەوە، کە تیایدا وتی: من باوەڕم بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە نەک چەک، داوا لە ئێوە دەکەم ئەم بنەمایە لەسەر زەوی جێبەجێ بکەن.

 

دوابەدوای بانگەوازی دووەم، سەرنجی ئەمجارەیان بۆ پەکەکە بوو، کە وەڵامی ئەو بانگەوازەی دایەوە بە سازدانی مەراسیمێک لە ١١ی تەمووز لە  ئەشکەوتی جاسەنە لە شاری سلێمانی  لەوێ چەکەکانیان لەناوبرد، ئەم وێنانە نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەنگی دایەوە.

 

گوڵجیهان شیمشەک، ئەندامی تەژەئا، کاریگەرییەکانی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٢٦ ساڵ، لەناوبردنی چەک لەلایەن پەکەکە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە هەڵسەنگاند.

 

گوڵجیهان شیمشەک لە ساڵی ١٩٩٩ باسی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا و پێشهاتەکانی دواتری دەستپێکرد، وتی: سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوە کە بەسەر کورددا جێبەجێکرابوون بەتەواوی داڕما، چونکە خەباتی دادپەروەر و ڕەوای گەلی کورد ململانێ بوو بۆ بوون، بۆ سەلماندنی ناسنامە، زمان، و بوون، ئەوەی لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ڕوویداوە، ڕادەی ئەو نکۆڵی و ڕەتکردنەوە ئاشکرا دەکات کە ئاراستەی کورد کراوە، ٢٦ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەبێ جێبەجێکردنی هیچ دەستور و یاسایەک تووشی گۆشەگیرییەکی توند بووە، خەباتی گەورە بۆ کۆتایی هێنان بەم گۆشەگیرییە بەڕێوەچووە، بۆیە بڵاوکردنەوەی وێنەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرجەستەکردنی هەستی بوون و دەرئەنجامی خەباتی دادپەروەرانەی ئێمە بوو.

 

گوڵجیهان شیمشەک ڕوونی کردەوە کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە فشار و کۆمەڵکوژییەکان دژی کورد پەرەی سەندووە، چەمکی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردی ناچار کردووە بە دابەشبوون بەسەر چوار بەشدا بژی، وتی: لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت بەدواداچوون بۆ پاڵنەر و دەرئەنجامەکانی ئەم خەباتە بکرێت، ئەو خەباتە دادپەروەرەی کە بوونی گەلی کوردی سەلماند، گۆڕا بۆ بانگەوازێکی ڕەوا و دادپەروەر و دیموکراتیک، دەبێت ئازارەکانی هەموو گەلان لە تورکیا لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە وردی بەڵگەدار بکرێن، ئەوەی لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری تووشی بوون، جێگەی قبوڵکردن نییە، ئەمڕۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدگایەک دەخاتە ڕوو کە چۆن دەتوانین پێکەوە لە خوشکایەتیدا بژین، ئەم قۆناغە بەهایەکی گەورەیە، و دەبێت هەموومان لە باوەشی بگرین.

 

"وێنەیەک یاسادانی خەباتی سەدە ئاشکرا دەکات"

گوڵجیهان شیمشەک لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گرنگی ئەو وێنەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دوای ٢٦ ساڵ بڵاوکرایەوە و نامەکانی هاوڕێی، وتی: وێنەکە ڕەنگدانەوەی ڕەوایەتی خەباتی سەدەی ڕابردووە، بانگەوازەکەی کە لە چوارچێوەی ئەو قۆناغەدا سەیر دەکرێت کە لە ڕابردووەوە تا ئێستا درێژدەبێتەوە، بانگەوازێکە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ڕژێمەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا ئەم قۆناغە بگۆڕێت بۆ کۆمارێکی دیموکراتی یان کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، دەبێت ئەم خەباتە بەڕێوەبچێت و ئەم ڕێبازە پەیڕەو بکرێت. دەبینین دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چییان کردووە بە گرتنەبەری سیستمێک کە هەموو گەلانی کردۆتە دۆڕاو و نامۆکردنیان لە یەکتر، دابەشکردنی ناسنامەکان و چاندنی ململانێی نێوان ئایینەکان، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دیدگای ئەو بۆ نەتەوەیەکی دیموکراتیک پشتیوانییەکی بەهێزی هەبێت لەم قۆناغەدا، هەرکەسێک کە ڕۆڵی هەیە دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.

 

"فەلسەفەی ژیان تاکەکەسی نییە، بەڵکو کۆمەڵایەتییە"

گوڵجیهان شیمشەک جەختی لەوە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیچ گرنگییەکی تایبەت بە ئازادی تاک نادات، لە بانگەوازی کۆتاییدا ئەمەی دەربڕی: لە ژوورێکدا گۆشەگیر بوو کە لە یەک مەتر گەورەتر نەبوو، بەڵام فەلسەفەی ژیانی لە دەوری ئازادی تاکەکەسیدا ناسوڕێتەوە، بەڵکو ئازادی کۆمەڵایەتییە، ئەو ڕوانگەیەکی نییە کە ئازادی وەک قەتیس لە شوێنێک یان بۆشاییەکی سنوورداردا ببینێت، ئێمە ئەمەمان لە ماوەی ٢٦ ساڵدا بینیوە، پەیام دەگەیەنێتە گەلان، بۆ ناسنامەکان، جیاوازیەکان و نیشان دەدات کە ئەوەی پێویستە ئازادی تاک نییە، بەڵکو ئازادی کۆمەڵگەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو خاوەنی فەلسەفەیەکی بەهێزە کە پێناسەی ئەوە دەکات کە مرۆڤەکان چۆن بژین، بیرمەندێکە، فەیلەسوفێکە، کەسایەتییەکە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە 'چۆن بژین؟' لە ڕاستیدا تێبینی ئەوە دەکەین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرگایەکی نوێی بۆ هاوڵاتیانی تورکیا کردەوە، شیکارییەکانی تاکلایەنە و ناسیۆنالیزم و ئایین و سێکسیزمی پێشکەش کرد و ئاشکرای کرد کە ئەم مەیلانە هیچ شتێکی ئەرێنییان بۆ ئەو کۆمەڵگەیە دابین نەکردووە، کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا ئەزموونی کردوون بۆ نموونە ئەمڕۆ لە دوای شەڕە جیهانییەکان، ئێمە گەیشتوینەتە خاڵێک کە قەیرانی سەرمایەداریی جیهانی تەقیوەتەوە تەکنەلۆژیا مرۆڤی کردووە بە کاڵا، کاتێک سەیری نەخشەی خەبات دەکەین کە لەم چوارچێوەیەدا سەریهەڵدا، بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم خەباتە بۆمانی ئاشکرا کرد کە چۆن دەتوانین بەکۆمەڵ بژین، بۆیە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگایەک بۆ پێکەوەژیان لەنێوان تورک و کورد و ئەوانەی باوەڕ و ناسنامەی جیاوازیان هەیە دادەڕێژێت.

 

"پێویستە پرۆسەکە بگاتە خاڵێک کە سوودی بۆ کۆمەڵگە هەبێت"

گوڵجیهان شیمشەک باسی لەوەشکرد، دوای یەکەم پەیوەندی، کە لە ٢٧ی شوباتدا کرا، هاوڵاتیان هەستیانکردن بە هیوا و ئارامی، بەڵام ڕەخنەش هەبوو، پێویستە پرۆسەکە بگاتە خاڵێک کە سوودی بۆ کۆمەڵگە هەبێت، لەبەرئەوەی خەباتی گەلی کورد خەباتی دادپەروەرانەی خۆیەتی، ڕاستیەکی یاسایی هەیە کە خەبات بۆ ناسنامە و زمان نوێنەرایەتی دەکات، بۆیە دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی هەبن، وەک داننان بە پێگەی کورد، دابینکردنی گەرەنتی دەستووری، ئازادکردنی هەڤاڵانی ئێمە لە زیندان، دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئەوانەی لە پەناگەدان لە دەرەوەی وڵات، هەموارکردنی دەستوور لەم چوارچێوەیەدا، جەختکردنەوە لەسەر گەرەنتی ناسنامە و زمانی کوردی، چاوەڕوانی لەم ئاراستەیەدا هەیە، هەروەها چاوەڕوانی سەبارەت بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە شاهیدی سەختی گەورە بووین کە لە ئەنجامی ساڵانی درێژخایەن ئازارەوە هاتۆتە ئاراوە، زیانێکی گەورەش هەبووە، بۆیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دەبێت هەنگاوی کردەیی بنرێت، گەل متمانەی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و لە دەرەوەی ئەو متمانەیەی کە پێی بەخشیوە سەرقاڵی پرۆسەکە بووە.

 

"قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد"

گوڵجیهان شیمشەک جەختی لەوە کردەوە کە پەرەسەندنی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تیشک دەخاتەسەر گرنگی خێراکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، وتی: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپتر دەبێت، شەڕی ئیسرائیل و ئێران و پێشهاتەکانی سووریا ئاماژەیە بۆ داڕشتنەوەی نوێ لە ناوچەکەدا، بۆیە دەتوانین بڵێین کورد بە چاودێریکردنی ئەم ڕەوتە و پێشهاتەکانی دەستی بە ڕێکخستنەوەی ئامادەیی خۆی کردووە، لە ڕوانگەی تورکیاوە نیگەرانییەکی ڕوون هەیە، سەدەیەک بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕیوە، ئەمەش پاڵ بە تورکیاوە دەنێت بۆ ئەوەی پێگەی خۆی دووبارە دابڕێژێتەوە، ئاڕاستەکردن لە قۆناغی داهاتوودا کاتێک دەڵێین 'تورک و کورد بران'، تورکیا دەبێت ڕووی خۆی بەرەو کورد بکات.

 

ئامانجی شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەموو لایەک دەزانرێت، نابێت لە لایەکەوە سەیری شتەکان بکەین، براوە لەم قۆناغەدا دەبێت گەل بێت، سەبارەت بە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانانی چەک و ئەو لایەنەی هەوڵی گۆڕینی سامانی ژێرزەمینی و ڕووکەش دەدەن بۆ کۆلۆنیالیزم، نابێت ئەوان سودمەند بن، ئەم قۆناغە بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە، سەد ساڵە شەڕەکە لەم خاکانەدا نەوەستاوە، ئەگەر لە ڕوانگەی دەوڵەتی نەتەوەییەوە سەیری ئەم شەڕانە بکەین دۆخێکی داڕمان دەبینین وەک سووریا و عێراق، ئەم ڕژێمانە نەگەیشتوونەتە ئاستێک کە خزمەت بە گەلەکانیان بکات، دەوڵەتێک بهێنە پێش چاوت کە دەبێت کۆمەڵایەتی بێت، بەڵام دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی تاکلایەنە، دەوڵەتێک کە دەبێت ئازادی هەمەچەشنی لە ناوخۆدا مسۆگەر بکات، بەڵام دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی ناسیۆنالیستی کە زمان و ناسنامە و ژنان پەراوێز دەخات. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە سیستەمێکی دیموکراتیتر دابمەزرێنین و بەرگری لێبکەین، دەبێت هاوسۆزی خەباتی گەلی کورد بوەستین و داکۆکیکاریان بین.

 

سەبارەت بە قۆناغی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، وتی: دوای ئەم پێشهاتانە دەبێت قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات کە تێیدا ئەم پرۆسەیە خێراتر بێت، ئێستا شەڕی ڕاستەقینە بۆ خەباتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەستپێدەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەدرێژایی ساڵان هەزاران کەس لەدەستدراون لە هەردوو گەلی کورد و تورکیا، زەبر و زەنگی دەروونی بەجێهێشتووە کە پێویستی بە چاکبوونەوە هەیە، ەتی: بۆیە لە بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسەیەدا دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداری ئەم خەباتە بکەن، دژایەتیکردنی ئەم پرۆسەیە و هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ نادادپەروەرییە بەرامبەر بەم گەلە، نادادپەروەرییە بەرامبەر بە داواکارییە ڕەواکانیان، بۆیە دەبێت ئەم پرۆسەیە بە دیموکراتیترین شێوە ڕێکبخرێت، پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە کۆمەڵگە دیموکراتییەکان کە تا ئێستا سەردانی نەکراون یان خەریکی گفتوگۆ نەبووە، دەستیان پێبگات.

 

"گرنگترین شت ئەوەیە قۆناغی داهاتوو لە باوەش بگرین"

ئاماژەی بەوەشکرد، "رێگای ئاشتی خۆشکراوە"، قۆناغی دوای لەناوبردنی چەکەکان زۆر گرنگە، وتی پرسی لەناوبردنی چەک تەنها پرسێکی بینراو نییە، گرنگترین شت ئامێزگرتنە بە قۆناغی داهاتوو، ئەگەر پابەند نەبین بە ئاشتی لەم پرۆسەیەدا و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەرار نەکەین، زۆر ئەستەم دەبێت لەخۆگرتنی هەر دەرئەنجامێکی نەرێنی کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕووبدات.

 

"ژنان بەشێکن لە پرۆسەکە"

گوڵجیهان شیمشەک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ڕەنگە ئێستا پرۆسەکە لەلایەن دێمەوە چالاکبکرێت و ئەمەش زۆر بەنرخە، بەڵام ژنانیش دەبێت بەشێک بن لێی، ئەوان لە ئێستاوە بەشێکن لێی، هەروەک گەنجان، هەروەها زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی دیموکراتی، ئەمە قۆناغێکی زۆر گرنگە بۆ ژنان، ئێمە مێژوویەکی خەبات دەژین کە لەگەڵ مێژووی خەباتی ژناندا یەکتر دەبڕێت، ئەمەش بەهایەکی گەورەی هەیە، لە ٨٠%ی قوربانیانی شەڕ ژنن، لەبەرامبەر ئەم ڕاستیەدا کۆمەڵگەیەکی نوێ بونیاد دەنرێت و ژنانیش دەبێت ئەم پرۆسەیە لە باوەش بگرن، بۆیە پێویستە ژیانێکی دیموکراتی ڕێکبخەین، پێویستە جەخت لەوە بکەینەوە کە لایەنێکی ئەم خەباتە خەباتی ژنانە، کۆمەڵگە لەگەڵ ژنان ئازادتر دەبێت و لەم ڕوانگەیەشەوە دەبێت پشتیوانی لە خەباتی ژنان بکەین.