هاوژین شەهید فەخرەدین: سەنگاو دەستلەملانی باتمانە

هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەڵێت: من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەربارەی گیان لەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووس، بە ناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە هێرشە درۆنییەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و بۆ ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە دەنووسێت:

 

"سەنگاو دەستلەملانی باتمانە و

گوڵی ، هێرۆ ؛ بەڕێوەیە بۆ باخی ئیرەم !!!

کوردستانم یەکە و نابێت بە چوار ، با داگیرکەران و نۆکەرانیشیان دڵنیا بن کاروانی ئازادی دەگاتە جێ.

من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن، ئێوە تەماشا چەندە ترسنۆک و لەرزۆک لە بەرچاوی جیهان لە باوەشی دایکم تیرۆرم دەکەن، ئای نیشتمانی دوژمن بەزێن بۆ وا ڕاماو و مات وەستاوی لە بەردەم مەرگی قارەمانەکانت ؟؟؟،

لە باتمانەوە سڵاو بۆ نەمری سەنگاو، بژی: ژن ، ژیان ، ئازادی

 

گوڵی لە باتمانەوە بە بیری تیژ و هزری ژنانەی بەرزەوە، بەزەردەخەنەی داگیرکەر تۆقینەوە، هەتا ناو دڵی تەواوی ژنانی تیکۆشەر هەنگاوی هەڵناوە، بە شەهیدبوونی ئیرادە و ورەی پۆڵاینی بۆ خزمەت و تیکۆشان بەردەوامی دەدەین.

 

گوڵی تۆ لە نەسڵی تەواری،

قەڵەمەکەت ورە و پشتیوانی شاخە

ئءستا لە لوتکەی چیای خەباتی نیشتمانیت.

 

لەسەر دڵی خاک بۆ هەمیشە ناوت بە نەمری نوسراوە.

هاوڕێ و هاوخەبات و هاوقەڵەمی ڕێگای شەهیدانین و خەباتتان بەردەوامە.