گروپی حوسی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا سنووردارکردن بەسەر ژناندا دەسەپێنن

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان شاهیدی سەپاندنی سنووردارکردنن بۆ سەر ئازادی کەسیی ژنان و ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان، ئەمەش بە بیانووی جێبەجێکردنی یاسای ئیسلامی کە بە هەڵاواردن لە دژی ژنان دادەنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی حوسی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنە و ئاهەنگەکاندا بەشداری زۆرێک لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ژنانیان قەدەغە کرد، هەروەها سزای ماددیان بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند کە پابەند نەبوون بەو بڕیارە.

 

دوێنێ ١٤ی تشرینی یەکەم تاقمی حوسی لە ناوچەی حەمدانی شاری سەنعا بڕیارێکیان دەرکرد کە زۆرێک لە بۆنە و ئاهەنگ و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری کە بە داب و نەریتی دادەنرێت لە ژنانی قەدەغە کرد.

 

بڕیارە نوێیەکە بریتییە لە قەدەغەکردنی گۆرانی وتن لە هۆڵەکانی ژنان لە کاتی بۆنە و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا، هەروەها قەدەغەیە پەنجەرەی هۆڵەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەی دەنگ نەگاتە دەرەوە، بڕیارەکە ئەوە دەگرێتەوە کە زۆرترین کاتژمێر بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری تەنها تا ٨ی ئێوارەیە، هەروەها قەدەغەیە هونەرمەندان بانگهێشتکردنی ئاهەنگەکانی ژنان بکرێن.

 

ئەم بازنەیە شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایی لای خەڵکی ناوچەی حەمدان لێکەوتەوە، کە بە دەستوەردانێکی ئاشکرا لە ژیانی تایبەتی ژنان و سنووردارکردنی مافەکانیان بۆ ئاهەنگگێڕان زانی.