گۆڵڕۆخ ئیرایی: بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پێویستە دژایەتی فراوان و هەمەلایەنە هەبێت

گۆلرۆخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین، لە زیندانەوە ڕاگەیاندنامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرامبەر بە لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی سیاسی عەرەب ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای دژایەتی گشتی بۆ سزای لەسێدارەدان دەکات.

 

ناوەندی هەواڵ

 

گۆلرۆخ ئیرایی، یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی زیندانیکراو لە ئێران، لە نامەیەکدا کە لەم دواییانەدا لە زیندانی ئەڤینەوە بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بە گواستنەوەی چوار زیندانی سیاسی عەرەب بۆ ژووری تاکەکەسی پێش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان کرد و داوای لە کۆمەڵگە کرد بە شێوازێکی هەمەلایەنە دژی سزای لەسێدارەدان تێکۆشان بکەن.

 

لەنامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە،نابێت سزای لەسێدارەدان تەنها لە دۆسیە سیاسییەکاندا ئیدانە بکرێت، بەڵکو هەرسزایەکی لەسێدارەدان، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە تاوانی گەورە، پێویستە ڕەخنەی لێ بگیرێت.

 

دەقی نامەی گۆڵڕۆخ ئیرایی بەم شێویەیە:

بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانی دڕندانە، ناتوانین تەنیا کاردانەوەمان هەبێت بەرامبەر بە لەسێدارەدانی سیاسی یان بەرامبەر بەو سزای لەسێدارەدانە کە بەسەر هاوپەیمانە سیاسییەکانماندا دەرچووە، بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنینەوە، دەبێت بتوانین هەر سزایەکی لەسێدارەدان ڕەتبکەینەوە، تەنانەت بۆ تاوانبارێک کەڕەهەندەکانی تاوانکارییەکەی زۆر ترسناکن.

 

ئەوەی کە ئاشکرایە ئەوەیە، لە دەرەوەی تەشەنەکردنی هەژاری و گەندەڵی و نەهامەتی، ڕژێمی ئیسلامی ڕوانگەیەکی لە کۆمەڵگەدا دامەزراند کە خۆی بابەتی مشتومڕە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەکان، بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگە هێشتا هەستیاری بەرامبەری نیشان نادات، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگەش بەپێی تاوان و نەتەوە و ڕەگەزی سزادراو و ئەو ململانێیانەی کە ڕێکخستنی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کاردانەوەیان دەبێت.

 

هەندێک جار کاتێک ڕووبەڕووی ڕووداوێک دەبینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە بووینەتە پێچەوانەی خۆمان.

 

دژایەتی لەڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدان و گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان لە سەرە بۆ ناو دەوڵەت لەڕیزی لەسێدارەدان هیچی تر نییە جگە لە لەناوبردنی ئەوەی ئێمە بونیادمان ناوە، ڕەچاوکردنی نیشاندەرەکان لە وەڵامی سزای لەسێدارەدان کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی نەرمبوونی کەشوهەوا لە بەرژەوەندیی بریکاری سەرکوت و کوشتن، خراپترە لە کوشتنی سیستماتیکی.

 

ئەگەر لە وەڵامی بیستنی "لەسێدارەدرا" دەڵێین "لە پێناو چی"، مانای قبوڵکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانەیە کە تاوانەکەیان لەبازنەی ئێمەدا جێی نابێتەوە و ئێمە حکومەت بەکوژەری ئەوان دەزانین.

 

بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێندرێتەوە، پێویستە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە دژایەتی بکرێت.