"لە شێوەی غەززە هەرگیز پێشتر كۆمەڵكوژی ڕۆژنامەنووسانمان ڕووی نەداوە"

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژە بەوەدەکات، هەرگیز پێشتر كۆمەڵكوژی ڕۆژنامەنووسانیان بەو شێوەیە نەدیوە كە لە غەززە ڕوودەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی ناکۆکی و هێرشی بەردەوام لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کارەساتی مرۆیی لە فەڵەستین ڕوودەدات و ڕۆژنامەنووسانیش زیانبەرکەوتووی ئەو جەنگەن، تا ئێستا نزیکەی ٥٠ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نەغەم کەراجە، پەیامنێری ئاژانسەکەمان "نوژنها" لە غەززە لە چەند رۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرش و بۆردومانی ئیسرائیلەوە لە ماڵەکەی خۆیدا برینداربوو.


كریستۆڤەر دیلوار ئەمینداری ڕێكخراوی گشتی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات ترسناكە، هەرگیز پێشتر بەو شێوەیە كۆمەڵكوژی ڕۆژنامەنووسان نەكراوە لەماوەیەكی كەمدا.


ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی زۆر كەمدا ژمارەیەكی زۆر رۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس.


پێشتریش پەیامنێرانی بێسنوور لە دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی سكاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمار كردووە، ئەوەش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژی ڕۆژنامەنووسان.