دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی کردە ئامانج کە بریندارەکانی هەڵگرتبوو
حکومەتی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی کرد کە بریندارەکانی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای بەنداوی سیرین- تشرین.

ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.
ئەمجارەیان ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن کە بریندارەکانی هەڵگرتبوو، لەسەر ڕێگای بەنداوی سیرین- تشرین کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لەگەڵ شۆفێری ئەمبولانسەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.