لە سێ هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی ملیۆنێک كەس ئاوارەبوون

ڕێكخراوی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە فەڵەستین بڵاویكردەوە، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح، نزیكەی یەک ملیۆن كەس ئاوارە بوون و لە ئێستاشدا پەناگەیان نییە بۆی بچن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێكخراوی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە فەڵەستین UNRWA لە بارەی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی دیكە لە شاری ڕەفح ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح، نزیكەی یەک ملیۆن كەس ئاوارە بوون و لە ئێستاشدا پەناگەیان نییە بۆی بچن.

 

هەروەها لەبارەى خراپی دۆخی هاوڵاتییانی ڕەفح هۆشداریی دەدەین، چونکە زۆربەیان بەهۆی ئاوارەبوون و لە ئێستادا لە دۆخێکى زۆر خراپدان، ئەمە لە كاتێكدایە، سەرەتایی ئەم هەفتە حزبوڵای لوبنان و حەماس دوای چوار مانگ بە دەیان موشەک هێرشیان كردە سەر چەند شوێنێكی نزیک تەلئەبیب، لە وەڵامدا ئیسرائیل چەند خێمە و كامپێكی ئاوارەكانی لە شاری ڕەفح بۆردوومان كرد و بە هۆیەوە دەیان دەس بوونە قوربانی.