لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدان

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٦ی ئایار، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر -کۆیە لە نزیک هەورازە نەوتە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.


ڕووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە کە یەکێکیان لە جۆری فۆرد و یەکێکی دیکەیان جۆری پیکاب نیسان و بارهەڵگرێک بووە، بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە بە ناوەکانی "ڕۆژگار زاهیر حەسەن، کەوسەرئیبراهیم عەزیز و ئەسما ئیبراھیم عەزیز".

 

لە پاش ڕووداوەکە هاوڵاتیانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە ئەو کەسانەیان دەرهێناوەتەوە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراون.