٧ وڵات کوالیتی هەوای جیهان جێبەجێ دەکەن

داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستیان کردەوە پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین تەم و مژیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەیە، لەکاتێکدا حەوت وڵات لە ڕووی کوالیتی هەواوە هەوڵ دەدەن لە ئاستی باشدابن.

ناوەندی هەواڵ

 

تا ئێستاش زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست پیسبوونی هەواوە دەناڵێنن، ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی و ڕوودانی چەندین نەخۆشی بەتایبەت لە کۆئەندامی هەناسەدان دروستکردووە و مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروست دەکات.

 

داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایان کردووە پاکستان بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین کێشەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەبووە، لە دوای ئەویش بەنگلادیش، هیندستان، چاد و ئێران، بەجۆرێک تەنۆلکە زۆر وردەکان نزیکەی ١٥ هێندەی ئەو ئاستە بەرزبووەتەوە کە زانایان پێشنیاری کردووە.

 

تێکڕای چڕیی ٢.٥ PM کە بریتیە لە گەردیلە بچووکەکانی هەوا و زیان بە سییەکان دەگەیەنن، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەنگلادیش گەیشتە ٧٩.٩ مایکرۆگرام بۆ هەر مەتر سێجایەک، لە پاکستانیش گەیشتە ٧٣.٧ مایکرۆگرام، لە کاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاری ئەوە دەکات کە نابێت مایکرۆگرام لە پێنج مەتر سێجا زیاتر بێت.

 

بەڕێوەبەری بەشی زانستی کوالیتی هەوا لە کۆمپانیای سویسریIQ Air  ڕێکخراوێکی چاودێریکردنی کوالیتی هەوا ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و جوگرافیای باشووری ئاسیا، چڕبوونەوەی MP2 هەیە، جگە لەوەش هۆکارگەلێکی وەک پراکتیزەکردنی کشتوکاڵی و پیشەسازی و چڕی دانیشتوان هەن، هۆکارن بۆ ئەوەی شتەکان پێش ئەوەی دەست بە باشتربوون بکەن خراپتر دەبن.

 

پسپۆڕی پیسبوونی هەوا لە زانکۆی باکووری باشوور لە پایتەختی بەنگلادیش ئاماژەی بەوەدا کە ٪٢٠ ی مردنی پێشوەختە لەو وڵاتە بەهۆی پیسبوونی هەواوەیە، لە هیندستان ئاستی پیسبوونی هەوا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە و نزیکەی یازدە هێندەی ستانداردی تەندروستی جیهانی بەرزبووەتەوە، نیودلهی پایتەختیش دوای تۆمارکردنی ٩٢.٧ مایکرۆگرام بووە خراپترین ئاست.

 

هەروەها ئاستی ٢.٥ PM لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٪ ٦.٣ بۆ ٣٢.٥ مایکرۆگرام لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دوای ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی پێشووتردا کەمترین ئاستی تۆمار کرد، ئەو وڵاتانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیان تۆمار کردووە بریتین لە ئوسترالیا، ئیستۆنیا، فینلاند، گرێنادا، ئایسلەندا، مۆریس و نیوزلەندا.