زیندانییان لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگرتندان

مانگرتن لە خواردن کە لەلایەن زیندانیانی سیاسیەوە بە داوای "ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپیکردووە، لە ١٠٤ زیندان لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە داوای "ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە، مانگرتنەکە ماوەی سی ڕۆژە بەردەوامەو بە کردەوە دەیانەوێت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئازادی جەستەیی هەڵگیرێت.

 

تا ئێستا ٢١ کەس مانگرتن لە خواردن لە ١٠٤ زیندانی ئەنادۆڵی ناوەندی دەستیپێکردووە و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت، زیندانییەکان ڕایانگەیاند کە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر هەموو کۆمەڵگەدا بڵاو بووەتەوە، لابردنی گۆشەگیری لە هەمان کاتدا مانای چارەسەرێکە بۆ پرسی کورد.

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان داواکاری و نامەیان بۆ بەرپرسانی ڕێکخراوە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان ناردووە سەبارەت بە پرسی مانگرتنی زیندانییەکان.