ئەڵمانیا بە هاوکاری بۆ لەناوبردنی گەلی فەلەستین تۆمەتبار دەکرێت

نیکاراگوا لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیدا پشتیوانی سەربازی ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل ئیدانە کرد، کە لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە دژی کەرتی غەززە زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نیکاراگوا لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیی داد ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە مێژووی نوێدا ڕووبەڕووی وێرانکەرترین چالاکییە سەربازییەکان بوونەتەوە، داوای لە ئەڵمانیا کرد پابەند بێت لە ڕاگرتنی پشتیوانی سەربازی بۆ ئیسرائیل، کە لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕدا پاڵپشتییە سەربازییەکان لە دژی کەرتی غەززە زیادی کردووە.

 

لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا نیکاراگوا سکاڵای یاسایی لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی لە دژی ئەڵمانیا تۆمارکرد بەهۆی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و سەربازی بۆ ئیسرائیل و ڕاگرتنی بودجەی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین.

 

لە چوارچێوەی ئەم دۆسیەیەدا کە بە "مێژوویی" باسدەکرا، نیکاراگوا ئەڵمانیای تۆمەتبار کرد بەوەی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان کردووە، هەروەها ڕایگەیاند ئەڵمانیا پابەند نەبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.

 

نیکاراگوا ئاشکرای کرد کە پاڵپشتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ ١٠ هێندە زیادی کردووە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سەربازی ئەڵمانیا قازانج لە شەڕی غەززە وەردەگرن چونکە چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان دەفرۆشنەوە.

 

دادگای نێودەوڵەتی داوای سەپاندنی ڕێوشوێنی کاتیی کرد کە بریتین لە ڕێگریکردن لە ئەڵمانیا لە هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی جەنگ، هەروەها پابەندکردنی بە بەردەوامبوون لە دابینکردنی بودجەی UNRWA دوای ئەوەی بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەڵیپەساردوون.

 

جێگای سەرنجە بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتی پابەندنین، بەو پێیەی میکانیزمێکی نییە بۆ جێبەجێکردنی جێبەجێکردنیان.