جیاکاری ڕەگەزی بووەتە ڕێگایەک بۆ خەباتی ژنان

ژمارەیەک لە ژنە زیندانیکراوەکانی زیندانی ئەڤین، بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دووپاتیان کردەوە، جیاوازی ڕەگەزی بووەتە ڕێگایەک بۆ خەباتی ژنان لە دژی جیاکاری و ستەمکاری.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی ئەڤین، دووپاتیان کردەوە، ستەم و توندوتیژی دژ بە ژنان هۆکارێکە بۆ ئەوەی ژنان بەرەنگار ببنەوە و هەوڵ بدەن ڕووبەڕووی توندوتیژییەکان ببنەوە، له ڕێگەی هەژماری زیندانی سیاسی زیندانیکراوانی زیندانی ئەڤین گوڵروخ ئیرایی، به بۆنه ی ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن ١١ ژنە زیندانیکراو واژووکرابوو، ئەوانیش 'نێرگس محەممەدی، سێپیدە غۆلیان، گۆڵڕۆخ ئیرایی، نەسیم سوڵتان بەیگی، ئەنیشا ئەسەدوڵڵا، مێهویش ثابەت، ڤیدا ڕەبانی، فەریبە کەمال بەدی، و مەحبووبە ڕەزایی، فاره شه مورادی و جوانا سنه' بوون.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تیشک خستنە سەر جیاکاریی ڕەگەزی لە نێوان ڕەگەزەکاندا دەتوانێت پێشەنگایەتی بکات لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و ستەمکاریدا، هەروەها ٨ی ئادار کە مێژووی خەباتی ژنان لە سەد ساڵی ڕابردوودا وەبیر دەهێنێتەوە، ڕۆژی جیهانی هاودەنگییە لەسەر ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاوان.

 

جەختیان لەوەکردەوە کە ٨ی مارس دەرفەتێکە بۆ یادکردنەوە و ڕێزلێنان لە خەباتەکانی پێشوو و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و گەیشتن بە چارەسەرێکی بەکۆمەڵ لە دوای شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی، وتیان: دوورخستنەوەی ژنان لە کایەی گشتی، ئابووری، سیاسەت و ڕەتکردنەوەی مافی مرۆڤ، خەباتە مێژووییەکانی ژنان جێگەی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهانن، چونکە ئەم خەباتە لەگەڵ ناڕەزایەتی بە حیجابی ناچاری، ئاماژەیە بۆ هەموو جۆرە جیاکارییەکان.

 

ڕوونیشیان کردەوە، ئەو کۆمەڵە یاسایەی پەیڕەودەکرێت لە کۆمەڵگەی ئێستا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە ئێران و ئەفغانستان سیاسەتی سەرکوتکردنی ژنانە، حکومەتە کۆنەپەرستانەکان فۆرم و لێکدانەوەیەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئەم دۆخە تایبەتە بەرامبەر بە ژنان، جێبەجێکردنی جیاکاری توند و سیستماتیکیە لەلایەن یاسا و حکومەتەوە بەرامبەر ژنان، هەروەها وێناکردنی ئەو ڕژێمە کۆنەپەرستانەیە بەگشتی کە بەڕێوەیان دەبەن، بەڵام لە ڕێگەی پاڵپشتیکردن، ڕۆشنگەری، هۆشیاری دەتوانین هیوای سەرکەوتنمان هەبێت.