سیستان و بەلوچستان، کوشتنی دایکێکی دووگیان و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵان

بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکان لە سیستان و بەلوچستان، ژنێکی دووگیان و منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵمەتی چالاکوانانی بەلووچ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژنێکی دووگیان و منداڵێکی شەش ساڵان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە شاری جەکیگور لە شاری ڕاسک و ماڵەکەیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ژنێکی دووگیان و منداڵێکی شەش ساڵان گیانیان لەدەستدا و سێ ئەندامی دیکەی ئەم ماڵە برینداربوون.

 

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی هۆکاری هێرشکردنە سەر ئەم خانووە نیشتەجێیە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە.

 

پێویستە بوترێت زیاتر لە چل ساڵە سەرکوتکردنی سیستماتیکی گەلی بەلووچ لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێران بەردەوامە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی بەلووچ لە سێدارە دەدرێن، دەکوژرێن، دەگیرێن یان ئەشکەنجە دەدرێن و ڕژێمی دەسەڵاتدار هەموو ڕۆژێک بە وێرانکردنی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان سیاسەتی بەلووچکردن چڕتر دەکاتەوە.