سیمپۆزیۆمی هونەری ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
بە دروشمی "بە جیاوازی ڕەنگەکان، تابلۆکان جوانتر دەنوێنین" لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە یەکەمین سیمپۆزیۆمی ئاشتی بەڕێوەچوو.

هەڵەبجە
لە چوارچێوهی چالاكی هاوبهشی نێوان ڕێكخراوی كهمئهندامانی ههڵهبجه و زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی نێودهوڵهتی كۆچ بە دروشمی (ئاشتی، لهبابهتهوه بۆ پێویستی) لە ڕۆژانی ٢٦-٣٠ی مانگ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ کۆتا چالاکی بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە پێکدێت لە سیمپۆزیۆمی ئاشتی لەلایەن هونەرمەندانی شێوەکاری هەڵەبجەوە، ڤانیا سوڵتان، لە ڕێکخراوی کەمئەندامان لقی هەڵەبجە وتی: وەکو ڕێکخراوی کەمئەندامان چەندین چالاکی و پانێڵ پێشکەشکرا و ئەمڕۆش کۆتا ڕۆژە کە بە پێشانگایەکی شێوەکاری کۆتایی بە هەفتەی ئاشتی لە بابەتەوە بۆ پێویستی دەهێنین، کە تیایدا باسمان لە ئاشتی و پێکەوە ژیان کرد و هەروەها، دەمانەوێت خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ خەڵک ئاشت بکەینەوە و گشتگیریان بکەین، تاوەکو بتوانین کۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرهەم بهێنین.
مونا عەزیز، هونەرمەندێکی هەڵەبجەیە و وتی: لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەشداریمان کردووە و ماوەی دوو ڕۆژیشە پێکەە کار دەکەین و کارەکانمان نمایش کردووە.
ڕوخسار ڕەحمەت وەک هونەرمەندێکی گەنج توانیویەتی تابلۆکانیان بنەخشێنێت و مەبەستیەتی ئاشتی بەرپا بکەن و چەندین رەمزی ئاشتی لە تابلۆکانیدا بەکارهێناوە.