" ژنانی زیندانی لە زیندانی ئێڤین هاواری ناڕەزیەتییان بەرز کردەوە"
ژنانی زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین، لە حەوشەی زیندان کۆبوونەوە و بەرامبەر بە زیادبوونی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسی ناڕەزایەتیان دەربڕی و هاواری "سزای لەسێدارەدان، تۆڵەی حوکمڕانان، لە ژنان و کوردستانەوە تا هەموو گۆشەیەکی ئێران"یان بەرز کردەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراوە، هاوکات لەگەڵ ٤٥مین هەفتەی مانگرتن لە خواردن لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"، ژنە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، ئێوارەی ٣ی کانوونی یەکەم، بەرامبەر بە چڕکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسی و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەکبەر دانشوەرکار، محەمەد تەقڤی سەنگدەهی، بابەک عەلیپوور، پوویا قوبادی بیستونی، وەحید بەنی عامریان و ئەبولحەسەن مۆنتەزێر، لە حەوشەی زیندان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ژنە زیندانیانی سیاسی زیندانی لە زیندانی ئێڤین بە وتنەوەی دروشمی "دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، تۆڵەی حوکمڕانان، لە ژنان و کوردستانەوە تا هەموو گۆشەیەکی ئێران"، "زیندانی ژنانی ئیڤین بە یەک دەنگ و پێکەوە تا کۆتایی هێنان بە سزای لەسێدارەدان دەوەستین"، "سەر و گیانیشمان بڕوات، هێچ کاتێک ئازادی ناڕوات"، "سوێند بە کەسانی لەسێدارە دراو، تا کۆتایی دەوەستین" و "نە سەرکوتکردن و نە لەسێدارەدان، ڕاپەڕین ڕاناگرێت" یان وتەوە و جەختیان لەسەر خواستی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان کردەوە.
پاشان ژنە زیندانییە سیاسییەکان بە کۆمەڵ گۆرانیی خوێنی وەنەوشەیییان دەوتەوە و دواتر درێژەیان بە وتنەوەی دروشمەکە دا.