لە تایلەند ٢٣ منداڵ و مامۆستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لە پاسێکی خوێندکاران و مامۆستایان، ٢٠ منداڵ و سێ مامۆستا گیانیان لەدەستدا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/10/20241002-tailand-jpg2bc655-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنەکانی تایلەند لە زارى بەرپرسانى وڵاتەکەیان سەبارەت بە سوتانى ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران و مامۆستایان بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.
ئاماژە بەوەکراوە، لە باکووری بانکۆک لە پایتەختی وڵاتەکە لە کاتی گەڕانەوەی پاسێکی خوێندکاران و مامۆستایان پاسەکە ئاگرى گرت و بەهۆیەوە ٢٠ منداڵ و سێ مامۆستا گیانیان لەدەستدا.
ئاشکرا کراوە، ڕووداوەکەبە هۆی تەقینەوەی گازی سروشتی ڕوویداوەو لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە ڕووداوەکە شۆفێری پاسەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.