لە هێرشەکەی قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئاب، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک ناوەندی پۆستە و گەیاندنی وێستگەی پاس لە گەڕەکی ئەنتەرییەی ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ بۆردوومان کرد.

 

ئاژانسی ئانها بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ژنێکی تەمەن ٤٠  ساڵ بەناوی خالیدە محەمەد شەریف و کوڕە تەمەن ٢٤ ساڵەکەی بەناوی هەژار عەدنان سلێمان گیانیان لەدەستداوە.