دوازدە هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز نرخێندرا
بە دروشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان "، ساڵیادی ۱۹ی تەمووز لە باشووری کوردستان بەرز ڕاگیرا.
سلێمانی
ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی سیمینارێک بەبۆنەی ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن هەریەک ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان و فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان بە دروشـمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان"، پێشکەشکرا.
سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان و وتنی دروشمی "شەهید نامرێت" دەستی پێکرد، ڕۆزا حەسەن وتارێکی پێشکرشکرد ە تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان گەنجان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا و وتی: ۱۲ ساڵ پێش ئێستا ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە ئازادبوونی ڕۆژئاوادا بینی، هەبوونی ئەم ئیرادە و خۆبەڕێوەبەریەی ژنان لە ڕۆژئاوادا نمونەی ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخوازن، ئەو خۆبەڕێوەبەریەی لە شەنگالدا کاری پێدەکرێت ڕەنجی و خەباتی گەریلایان و ژنانی ئازادیخوازی گەلەکەمانە.
ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی ۱۲ هەمین ساڵیادی ئازادبوونی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، دەڵێت:
هەبوونی ئازادی ژن لە ڕۆژئاوادا بە ئازادی تەواوی گەلی دادەنێین، ئازادی ڕۆژئاوا ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهیدە، خۆبەڕێوەبەریش بەری ڕەنجی ژنانی ڕۆژئاوا و تەواوی گەریلایە، ژنان لە ماوەی ۱۲ ساڵدا خۆبەڕێوەبەریان بە ئیرادەی ژن و گەل دامەزراند، هەروەها دەرچوونی ئەو یاسایەی لە ڕۆژئاوادایە دەستکەوتی تەواوی ژنانی یەپەژە و ژنان و گەنجانی ڕۆژئاوا و دەستکەوتێکی گەورەی شۆڕش و بەرخۆدانە.
لە کۆتاییدا وتی: ئێمەی ژنان خۆشحاڵ و شادومانین بە هەبوونی ئەو دەستکەوتە بە نرخەی ژنان لە ڕۆژئاوادا، هیوادارین ئەو خۆبەڕێوەبەریە لە تەواوی دونیادا ڕەنگ بداتەوە، تەواوی گەلی کورد لەژێر هەبوونی ئەو ئەقڵەت و بە کاڵاکردنە دەربازی ببێت، هەروەها پیرۆزبایی لە تەواوی تێکۆشەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و خوێنی شەهیدان دەکەم.