لە ماوەی یەک ساڵدا ٩٥٠ تاوانی توندوتیژی دژی ژنان لە میسر ئەنجام دراوە

دامەزراوەی ئیدراک بۆ گەشەپێدان و یەکسانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانە توندوتیژییەکانی دژی ژنان لە میسر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینە نین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ڕوانگەی توندوتیژی لە دامەزراوەی ئێدراک بۆ گەشەپێدان و یەکسانی ساڵانە و لە نیوەی ساڵدا تاوانەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان بەڵگە دەکات، دوێنێش ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٩٥٠ تاوانی توندوتیژی ڕەگەزی لە میسر ئەنجام دراون.

 

ئەگەرچی ڕاپۆرتەکە توندوتیژی دژی ژنان و کچان بەڵگە دەکات، بەڵام ئێشتا ئامارەکان کەمیان هەیە، چونکە چەندین جۆری توندوتیژی لە بواری تایبەت و کایە گشتییەکان کە دەستنیشان ناکرێن یان ڕاپۆرت ناکرێن، وەرناگرێط، ئەمەش بەهۆی کولتوری تاوانبارکردنی ژنە دەستدرێژیکراوەکە و پاساوهێنانەوە بۆ تاوانبارانە.

 

لەناو ئەو جۆرە توندوتیژیانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا بەڵگەدارکراون، کوشتن، هەوڵدان بۆ کوشتن، و توندوتیژی سێکسی بە هەموو جۆرەکانییەوە هەیە، هەروەها تاوانەکانی دزی، زیندانیکردنی ماڵ، زەوتکردن، خۆکوشتن، توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی لەلایەن هاوبەش/کەسانی نامۆ دەگرێتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆی ٩٥٠ تاوانی چاودێرکراو، ٤٩٢ تاوانی توندوتیژی بوون کە لەلایەن ئەندامانی خێزانەوە کراون، ٣٦٤ تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و ٨١ دەستدرێژی سێکسی و ٦٦ لێدانی توند، لە کاتێکدا ژمارەی هەوڵی کوشتن ٨٢ و ئازاردانی سێکسی ٨٢ و ٤٢ دزی زۆرەملێ بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو مردنانەی کە وەک خۆکوشتن تۆمارکراون گەیشتووەتە ٩٧ حاڵەت، ٣٤ هەوڵی خۆکوژی، ٦ تاوانی دەستگیرکردن لە ماڵەوە سەرەڕای ئەوەش، ٥١ تاوانی زەوتکردن، ١٤ تاوانی بێبەشکردن لە میرات و ٥ تاوانی سووتان بە ئەسید تۆمار کراون لە ڕاپۆرتەکەدا.